ڤیان سه‌برى : مه‌حاڵه‌ هه‌رێم ته‌واوى داهاته‌كانى راده‌ستى به‌غدا بكات کوردستانی
ڤیان سه‌برى سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتى له‌ په‌رله‌مانى عێراق دووپاتى ده‌كاته‌وه‌،‌ هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ نییه‌ ته‌واوى داهاته‌كانى راده‌ستى به‌غدا بكات و ئه‌مه‌یش‌ به‌ پێچه‌وانه‌ى ده‌ستوور ده‌زانێ و له‌ به‌شێكى تریش ده‌ڵێ، "دانوستاندنه‌كان به‌ بنبه‌ست نه‌گه‌یشتوون".

ئه‌مڕۆ ڤیان سه‌برى له‌ لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى باس له‌ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى كۆبوونه‌وه‌كانى شاندى هه‌رێمى كوردستان و لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق ده‌كات و ده‌ڵێ، "بابه‌تى بودجه‌ هێشتا به‌ رێگه‌یه‌كى داخراو نه‌گه‌یشتووه‌ و هێشتا له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێك ده‌رفه‌تى گفتوگۆ ماوه‌".

له‌به‌شێكى ترى لێدوانه‌كه‌ى ڤیان سه‌برى دووپاتى ده‌كاته‌وه‌، "مه‌حاڵه‌ هه‌رێم قبوڵى بكات ته‌واوى داهاته‌ نه‌وتى و نانه‌وتییه‌كه‌ى راده‌ستى به‌غدا بكات " ده‌شڵێ، "ئه‌مه‌ پێچه‌وانه‌ى ماده‌ى 112ى ده‌ستوورى عێراقه‌".

ئێواره‌ى دوێنێ جارێكى تر شاندى هه‌رێمى كوردستان گه‌ڕایه‌وه‌‌ به‌غدا بۆ دانوستاندن له‌سه‌ر پشكى هه‌رێمى كوردستان له‌ بودجه‌ى گشتى عێراق بۆس اڵى 2021.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین