کەنەدا: بە بایەخەوە لە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ هەرێمى کوردستان دەڕوانین کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى هەرێمى کوردستان لەدیدارێکدا لەگەڵ باڵیۆزى کەنەدا لە عیراق، "پرۆسەى پێکهێنانى حکوومەتى فیدراڵى عیراق، پرسى ئازادییەکان و ئازادیى ڕادەربڕین و ڕاگەیاندن لە هەرێمى کوردستان"، تاوتوێکرد.

ئەمڕۆ دووشەممە رێکەوتى (25/تشرینى یەکەم/2021)، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان پێشوازی لە ئولریک شانۆن، باڵیۆزى کەنەدا لە عیراق کرد.

دەربارەى ناوەڕۆک کۆبوونەکە، لە  ڕاگەیێندراوى سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان دا هاتووە، "سەرۆک نێچیرڤان بارزانى سوپاسى ئەرک و ماندووبوونى بەڕێز باڵیۆزى کەنەداى لە عیراق بۆ برەودان بە پەیوەندییەکانى وڵاتەکەى لەگەڵ عیراق و هەرێمى کوردستان کرد."

هاوكات کەنەدا لە کۆبوونەوەکەدا، "دووپاتى کردەوە کە وڵاتەکەى بە بایەخەوە لە پەیوەندییەکانى لەگەڵ عیراق و هەرێمى کوردستان دەڕوانێت و هیواى خواست لە هەموو بوارەکاندە برەو بە پەیوەندییەکان بدرێت."

هەروەک لە ڕاگەیێندراوەکەى سەرۆکایەتیى هەرێم دا هاتووە، لە بەشێکى ترى کۆبوونەوەکەدا، "تاوتوێى هەڵبژاردنى عیراق و بەشداریى چاودێرانى کەنەدى لە پرۆسەى دەنگداندا، هەڵوێستى لایەنە کوردستانییەکان و تێڕوانین بۆ ڕەوشى دواى هەڵبژاردن، پرۆسەى پێکهێنانى حکوومەتى فیدراڵى عیراق، پرسى ئازادییەکان و ئازادیى ڕادەربڕین و ڕاگەیاندن لە هەرێمى کوردستان" کرا.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین