سەرۆک بارزانى و باڵیۆزى ئەمەریکا لە عێراق کۆبوونەوە کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک مەسعود بارزانى لە دیدارێکدا لەگەڵ ماتیو تولەر باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق، هەڵبژاردنەکان و پێکهێنانی حکومەتی تازەی عێراقییان تاوتوێکرد.

ئەمڕۆ دووشەممە رێکەوتى (25/تشرینى یەکەم/2021)، بەپێى ڕاگەیێندراوى بارەگاى بارزانى، ماتیو تولەر لە کۆبوونەوەکەدا،  "پیرۆزبایی سەرکەوتنی پڕۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و سەرکەوتنی کاندیدانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سەرۆک بارزانی کرد و، هیوای ئەوەی خواست کە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن ببێتە هۆی سەقامگیری لە عێراق و ڕاستەڕێبونی پڕۆسەی سیاسی."

دەشڵێت، باڵیۆزى ئەمەریکا لە عێراق، "جەختیشی لەوە کردەوە کە هاوبەشیی ولاتەکەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان ستراتیژییە و یارمەتیدەرە بۆ سەقامگیریی عێراق و ناوچەکە."

هەروەها لە کۆبوونەکەدا، "قۆناغی دوای هەڵبژاردن و پێکهێنانی حکومەتی تازەی عێراق ئاڵوگۆڕ کرا و جەخت لەسەر ڕەچاوکردنی پڕەنسیپی شەراکەتی ڕاستەقینە کرایەوە."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین