سەرۆک بارزانى و ئێریك شوڤالییێ ئۆپەراسیۆنی سەربازیی توركیا لە ڕۆژئاوای كوردستان تاوتوێ دەکەن کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک بارزانى لەگەڵ باڵیۆزى فەرەنسا لە عێراق جەخت لە "لە بەردەوامیی پەیوەندی و هەماهەنگیی نێوان حكوومەتی فەڕەنسا و حكوومەتی هەرێم" دەکەنەوە.

ئەمرۆ سێشەممە (19/تەممووز/2022) سەرۆك مەسعود بارزانی، لە سەلاحەددین پێشوازی لە ئێریك شوڤالییێ باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق كرد.

لە کۆبوونەوەیەکدا، سەرۆک بارزانى و ئێریك شوڤالییێ، "بارودۆخی سیاسیی عێراق و دوا پێشهاتەكانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق و پێكهێنانی حكوومەتی تازە" تاوتوێ کرد.

بارەگاى بارزانى لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "هەر لەو دیدارەدا بارودۆخی شنگال و گوزەرانی ئاوارەكان و پێویستیی جێبەجێكردنی ڕێككەوتننامەی شنگال خرایە بەر باس و گفتوگۆ."

بەپێى ڕاگەیێندراوەکە، "لە بەشێكی تری ئەو كۆبوونەوەیەدا ڕۆشنایی خرایە سەر ئاییندەی كورد لە سووریا و نیگەرانییەكان لەمەڕ ئەگەری ئۆپەراسیۆنی سەربازیی توركیا لە ڕۆژئاوای كوردستان خرانەڕوو."

دەشڵێت، لە کۆبوونەوەکەدا، "وێڕای ئاماژەپێدان بە دوایین گفتوگۆی تەلەفۆنیی نێوان سەرۆك بارزانی و سەرۆك ماكڕۆن، جەخت لە بەردەوامیی پەیوەندی و هەماهەنگیی نێوان حكوومەتی فەڕەنسا و حكوومەتی هەرێم كرایەوە."

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین