سەرۆک مەسعود بارزانى و عزەت شابەندەر کۆبوونەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت:

سەرۆک مەسعود بارزانى، لە دیدارێک لەگەڵ عزەت شابەندەر كەسایەتیی سیاسیی عێراقی دەكات یەکەمین دانیشتنى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق تاوتوێ دەکەن.

ئەمڕۆ یەکشەممە (20/شوبات/2022)، سەرۆک مەسعود بارزانى، لە سەلاحەددین پێشوازى لە عزەت شابەندەر كەسایەتیی سیاسی عێراقی كرد.

بارەگاى بارزانى لە ڕاگەیێندراوێکدا لە بارەى نارۆکى کۆبوونەوەکەى سەرۆک بارزانى و عزەت شابەندەر دەڵێت، لە دیدارەكەدا هەردوولا بیروڕایان لەبارەی پڕۆسەی سیاسیی عێراق ئاڵوگۆڕ کرد.

هەروەها لە بەشێکى ترى ڕاگەیێندراوەکەى بارەگاى بارزانى هاتووە، سەرۆک بارزانى و عزت شابەندەر لە کۆبوونەوەکەدا، "تەحەددیاتی بەردەم هەنگاوە دەستوورییەكانی دوای یەكەم دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق تاوتوێ کرد."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین