سەرۆک بارزانى لەگەڵ مستەفا کازمى کۆبووەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت:

سەرۆک وەزیرانى عێراق لە درێژەى سەردانییەکەى بۆ هەولێر، سەردانى سەرۆک بارزانى کرد و لە دیدارێکدا ھاوخەمی و ھاوسۆزی خۆی بۆ خەڵکی ھەرێمی کوردستان و شاری ھەولێر بە سەرۆک بارزانی گەیاند.

ئەمڕۆ دووشەممە (14/ئادار/2022)، سەرۆک بارزانى لە پیرمام پێشوازى مستەفا کازمى، سەرۆک وەزیرانى عێراق، فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوە و جومعە عیناد وەزیری بەرگری و عوسمان غانمی وەزیری ناوخۆی حکومەتی فیدراڵ کرد.

لە کۆبوونەکەدا، کە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حکومەتی ھەرێم ئامادەیی بوون، سەرۆک وەزیرانی عێراق "ھاوخەمی و ھاوسۆزی خۆی بۆ خەڵکی ھەرێمی کوردستان بە سەرۆک بارزانی گەیاند بۆ ئەو ھێرشە مووشەکیەی کە کرایە سەر شاری ھەولێر و بە کارێکی تێکدەرانەو دەستدرێژی بۆ سەر تەواوی عێراق وەسف کرد."

بارەگاى بارزانى لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەوەشی ئاشکرا کرد کە لیژنەیەکی تایبەت بۆ دەرخستنی راستییەکانی ئەو رووداوە و رەواندنەوەی چەواشەکاریەکان پێکھێنراوە."

هاوكات سەرۆک بارزانى و مستەفا کازمى، "بیروڕایان لەبارەی ھۆکار و دەرھاوێشتەکانی پەلاماری مووشەکی سەر ھەولێر ئاڵوگۆر کرد و جەخت لە ھەماھەنگی و کاری ھاوبەشی ھەردوولا بۆ پاراستنی سەقامگیری ھەرێمی کوردستان و عێراقی فیدراڵ کرایەوە."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین