حکوومەتی هەرێمی کوردستان زانیاری زیاتری لەسەر نرخی بەنزین بڵاوکردەوە کوردستان- عێراق

نوچەنێت

بەڕێوەبەرى گشتى لە وەزارەتى سامانە سروشتییەکان رایگەیاند: نرخى هەر لیترێک بەنزینی نۆرماڵ بە 650 دینارە لە پاڵاوگەکان و نرخى کرێى گواستنەوە و کۆگاکردن و پشکنین و عەمولە و چەند وردەکارییەکى دیکەى 40 دینارە. حکومەتى هەرێمى کوردستان بەبێ هیچ زیادەخستنەسەرێک بە 690 دینار لەنێو بەنزینخانەکان دەیفرۆشێتەوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ( 25/تشرینی دووەم/2021) حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە تێیدا هاتووە" وەزارەتى سامانە سرووشتییەکا،ن میکانیزمێکى بۆ دابەشکردنى بەنزین لە بەنزینخانە ئەهلییەکان کە بە شێوەیەکى دادپەروەرانە و بە نۆرە دابەشدەکرێتە سەر بەنزینخانەکان و لە هەر بەنزینخانەیەکیش فەرمانبەرێکى سامانە سرووشتییەکان چاودێریى دابەشکردن و جۆر و بڕ و بەهاکەى دەکات پێشێلکارى تێدا نەکرێت".

بەپێی راگەیێندراوەکەی حکومەتی هەرێم چەند مەرجێکی دیاریکردووە:

1. هیچ بەنزینخانەیەک کە بەنزینى نۆرماڵى حکومەتى وەرگرت، نابێت بەنزینێکى دیکەى نۆرماڵ بفرۆشێت.

2. بە هیچ شێوەیەک بەنزینە حکومییە ئۆکتان، بەرزەکە تێکەڵ ناکرێت بە بەنزینی دیکەى نۆرماڵ.

3. بە هیچ شێوەیەک دەستکارى بەهاى بەنزینەکە ناکرێت و بە شێوەى لافیتە بە ئاشکرا بەها حکومییەکەى دیارى کراوە.

بڵاوکردنەوەی ئەو راگەیانراوەی حکوومەت لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دابەزینی نرخەکانی بەنزینی لە بازارەکانی هەرێمی کوردستان تا سەرەتای مانگی داهاتوو دووپاتکردەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین