له‌ماوه‌ى 13 مانگ.. سێ هێرشى مووشه‌كى كرایه سه‌ر هه‌ولێر
نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ كاتژمێر 9:35 خوله‌كى سه‌ر له ئێواره به كاتى هه‌ولێر ده‌نگى چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌ك بیستراوه، تا ئێستا چه‌ندان زانیارى جیاواز له‌سه‌ر ژماره‌ى مووشه‌كه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه.
هۆشیار زێبارى ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى پارتى له تویتێك ده‌ڵێ، ژماره‌ى مووشه‌كه‌كان پێنجن. كه‌چى هێمن قادر پارێزگارى هه‌ولێر به وه‌كاله‌ت ده‌ڵێ، "هه‌شت تا 10 مووشه‌ك ئاراسته‌ى هه‌ولێر كراون".
به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى پارێزگارى هه‌ولێر، مووشه‌كه‌كان له‌و شوێنانه كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه: گه‌ڕه‌كى وه‌زیران، گه‌ڕه‌كى نازناز له نزیك شه‌قامى 40 مه‌ترى، مه‌یدانى ئاژه‌ڵانى هه‌ولێر كه ده‌كه‌وێته ده‌ره‌وه‌ى شارى هه‌ولێر و سه‌ر رێگاى هه‌ولێر- مووسڵ.
وه‌ك پێشتر نوچه‌نێت بڵاوى كردووه‌ته‌وه، یه‌كێك له مووشه‌كه‌كان له گه‌ڕه‌كى وه‌زیرانى هه‌ولێر له نزیك كونسوڵخانه‌ى میسرى و فه‌ڵه‌ستینى، كه‌وتووه‌ته خواره‌وه.
سه‌باره‌ت به زیانى مرۆییش تا ئێستا هیچ زانیارییه‌كى له‌سه‌ر شه‌هیدبوونى هاووڵاتیان نییه، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى هه‌ولێر دووپاتى ده‌كاته‌وه ته‌نیا سێ بریندار هه‌یه.
وه‌زاره‌تى ناوخۆى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان راگه‌یه‌نراوێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، ئه‌وان له لێكۆڵینه‌وه‌دان بۆ دۆزینه‌وه‌ى سه‌رچاوه‌ى هێرشه‌كه. وه‌زاره‌تى ناوخۆ داوا له هاووڵاتیان ده‌كات له ماڵه‌كانیان بمێننه‌وه و له شوێنى كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ى مووشه‌كه‌كان دوور بكه‌ونه‌وه.
به‌هۆى ئه‌و هێرشه مووشه‌كیانه چه‌ند گه‌شتێكى ئاسمانى له فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر دواخران، چونكه به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كان دوو مووشه‌كیش له نزیك فڕۆكه‌خانه كه‌وتووه‌ته خواره‌وه.
تا ئێستا هیچ لێدوانى فه‌رمى له‌سه‌ر ئه‌وه نییه كێ ئه‌و هێرشانه‌ى كردووه، به‌ڵام ماڵپه‌ڕى رووداو له‌سه‌رچاوه‌یه‌كى باڵاى ئاسایشى هه‌ولێره‌وه، كه ناوى ئاشكرا نه‌كردووه ده‌ڵێ هێرشه‌كه له دوبزه‌وه بووه له لایه‌ن هێزێكى حه‌شدى شه‌عبى كراوه.
ئه‌مه سێیه‌م جاره له‌ماوه‌ى 13 مانگدا هێرشى مووشه‌كى ده‌كرێته سه‌ر هه‌ولێر یه‌كه‌میان له هه‌شتى كانوونى دووه‌مى ساڵى 2020 بوو كاتێك وه‌ك تۆڵه‌كردنه‌وه‌یه‌ك بۆ كوشتنى قاسم سوله‌یمانى ئێران چه‌ند مووشه‌كێكى ئاراسته‌ى بنكه سه‌ربازییه‌كانى ئه‌مریكا له هه‌ولێر كرد.
دووه‌م جار له 30ى ئه‌یلوولى ساڵى رابردوو، چه‌ند مووشه‌كێك ئاراسته‌ى فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر كرا و بێ ئه‌وه‌ى هیچ زیانێكى گیانى هه‌بێت. ئه‌و كاته ده‌زگا ئه‌منییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ئاشكرایان كرد، مووشه‌كه‌كان له‌لایه‌ن لیواى 30ى سه‌ر به میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى له ده‌شتى نه‌ینه‌وه‌وه ئاراسته‌ى هه‌ولێر كرابوون.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment