له‌ ساڵیادى كوشتنى سوله‌یمانى میلیشیاكان به‌ نیازى هێرشكردنن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى ئه‌لعه‌ره‌بیه‌ ئاشكراى كردووه‌، به‌گوێره‌ى به‌ڵگه‌یه‌كى هه‌واڵگریى هێزه‌ ئه‌منییه‌كانى عێراق، میلیشیاكانى شیعه‌ به‌ نیازن له‌ ساڵیادى كوشتنى قاسم سوله‌یمانى فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌ق قودسى سوپاى پاسدارانى ئێران و ئه‌بومه‌هدى موهه‌ندیس جێگرى سه‌رۆكى حه‌شدى شه‌عبى، به‌ مووشه‌ك هێرش بكه‌نه‌ سه‌ر باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا له‌ به‌غدا.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ یه‌كى كانوونى دووه‌م ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى ئه‌لعه‌ره‌بیه‌ بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌، به‌گوێره‌ى به‌ڵگه‌یه‌كى هه‌واڵگرى عێراق میلیشیاكان به‌ نیازن له‌ ساڵیادى كوشتنى قاسم سوله‌یمانى و ئه‌بومه‌هدى موهه‌ندیش، وه‌ك تۆڵه‌كردنه‌وه‌ هێرش بكه‌نه‌ سه‌ر باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا له‌ به‌غدا، بۆیه‌ داوا له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان كراوه‌ ئاماده‌كاریى بكه‌ن، ده‌ست به‌ كارى پشكنین و گه‌ڕان بكه‌ن.

هه‌ر له‌ یادى كوشتنى سوله‌یمانى و موهه‌ندیس ئه‌مڕۆ له‌ به‌غدا سه‌ركرده‌ى میلیشیاكان مه‌راسیمێكى ماته‌میان راگه‌یاند و هادى عامرى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى فه‌تح له‌ مه‌راسیمه‌كه‌ گوتى، "باجى كوشتنى سوله‌یمانى ده‌ركردنى هێزه‌ بیانییه‌كانه‌ له‌ عێراق".

له‌ به‌ره‌به‌یانى سێى كانوونى دووه‌مى ساڵى 2020 له‌ فڕۆكه‌خانه‌ى به‌غدا، قاسم سوله‌یمانى و ئه‌بومه‌هدى موهه‌ندیس كرانه‌ ئامانج، ئه‌مریكا به‌ فه‌رمى به‌رپرسیارێتى كوشتنى ئه‌وانى له‌ ئه‌ستۆ گرت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین