سەرۆکى هەرێمى کوردستان و باڵیۆزى هەنگاریا کۆبوونەوە کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە دیدارێکدا لەگەڵ ئاتیلا تۆس کونسولى گشتیى هەنگاریا لە هەرێمى کوردستان، "سوپاس و پێزانینى بۆ هەنگاریا دەربڕى بۆ پشتگیریکردنى لە هەرێمى کوردستان و عیراق لە چوارچێوەى هاوپەیمانیى نێودەوڵەتیى دژى داعشدا."

بەپێى ڕاگەیێندراوى سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى لە دیدارەکەدا سوپاسى هەنگاریاى کرد بەرامبەر هاوکاریی مرۆیییەکانى،  "کە پێشکەش بە ئاوارە و پەناپەرانیان کردووە، خواستى هەرێمى کوردستانیشى بۆ برەودان بە پەیوەندییەکان دووپات کردەوە."

کونسولى گشتیى هەنگاریا، لە دیدارەکەدا لەگەڵ سەرۆکى هەرێمى کوردستان، "جەختى لەوە کردەوە کە وڵاتەکەى پابەندە بە برەودان بە پەیوەندییەکانى لەگەڵ هەرێمى کوردستان بەتایبەتى لە بوارى ئابووریدا، بۆ ئەم مەبەستەش بە دواى دەرفەتى زیاترى هاریکارى و هاوبەشیدا دەگەڕێن."

ڕاگەیێندراوەکەى سەرۆکایەتیى هەرێم روونیشدەکاتەوە، "هەڵبژاردنەکانى عیراق، پێشبینییەکان بۆ داهاتووى پرۆسەى سیاسى و دامەزراندنى حکوومەتى عیراق و شەڕى دژى تیرۆر، تەوەرێکى دیکەى دیدارەکە بوون."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین