سەرۆک نێچیرڤان بارزانى بەداواداچوون بۆ زیانەکانى لافاوەکەى هەولێر دەکات
نوچەنێت:
ئەمڕۆ یەکشەممە رێکەوتى (31/تشرینى یەکەم/2021)، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان "له په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ ئومێد خۆشناو پارێزگارى هه‌ولێر، به‌دواداچوونى بۆ زیانه‌كانى لافاو له هه‌ولێر و چه‌ند ناوچه‌یه‌كى سنوورى پارێزگاكه"، دەکات.
سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەینێدراوێکدا، ناوەڕۆکى پەیوەندیی تەلەفۆنى سەرۆکى هەرێمى کوردستان و پارێزگارى هەولێر دەخاتەڕوو کە تێیدا، "سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى دۆخ و هه‌واڵى لێقه‌وماوان و زیانمه‌ندانى له به‌ڕێز پارێزگارى هه‌ولێر پرسى و گوێبیستى ڕێكاره‌كان و پرۆسه‌ى به‌هاناوه‌چوون و چۆنیه‌تیى مامه‌ڵه‌كردنى لایه‌نه په‌یوه‌نداره حكوومییه‌كان له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه و لێقه‌وماواندا بوو."
ڕاگەیێندراوەکەى سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان دەشڵێت، "سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان دووپاتى كرده‌وه كه سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان له نزیكه‌وه به‌دواداچوونى مه‌یدانى بۆ شوێنه زیانبه‌ركه‌وتووه‌كانى لافاو ده‌كات و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانى ڕا‌سپاردووه بۆ هاوكاریكردن و یارمه‌تیدانى لێقه‌ومان و دابینكردنى پێداویستییه‌كانیان، خۆشبه‌ختانه هیچ زیانێكى گیانى له لافاوه‌كان نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه."
هاوكات ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر سوپاسى سەرۆکى هەرێمى کوردستانى کرد بۆ پرسین و به‌دواچوونى دۆخى لێقه‌ومان و ئاماده‌یییان بۆ یارمه‌تیدان و هاوكاریكردنیان.



0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment