میلیشیاكانى شیعه‌ له‌ دیاله‌ له‌سه‌ر ناسنامه‌ خه‌ڵك ده‌كوژن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

رۆژنامه‌ى"عه‌ره‌ب" له‌ راپۆرتێكدا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات، له‌ دیاله‌ میلیشیاكانى شیعه‌ ده‌ستیان به‌ كوشتنى خه‌ڵكى سڤیل كردووه‌ و "له‌سه‌ر ناسنامه‌ خه‌ڵك ده‌كوژن" و ده‌شڵێ، “به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى رێكخراوێكى مرۆیى تا ئێستا ته‌رمى كوژراوه‌كان له‌ نێو بێستانه‌كان كه‌وتوون”.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ سێى تشرینى دووه‌م "نۆڤێمبه‌ر" رۆژنامه‌ى عه‌ره‌ب له‌ راپۆرتێكدا باس له‌ كوشتارى سوننه‌كان له‌ دیاله‌ به‌ ده‌ستى میلیشیاكانى شیعه‌ ده‌كات و ده‌ڵێ، "میلیشیاكان له‌سه‌ر ناسنامه‌ خه‌ڵكى سڤیل ده‌كوژن".

له‌ راپۆرته‌كه‌ ئاماژه‌ بۆ زانیارییه‌كانى روانگه‌ى مافى عێراقى كراوه‌، كه‌ دوێنێ ئاراسته‌ى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران و ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى كراوه‌ و تێیدا له‌ تاوانى كوشتنى خه‌ڵكى سڤیل له‌ لایه‌ن میلیشیاكانه‌وه‌ ئاگادار ده‌كرێنه‌وه‌.

به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى پیاوانى پۆلیس و سوپا تا ئێستا  رێگاكانى گوندى نه‌هر ئیمام داخراون، بۆ پاراستنى خه‌ڵكه‌كه‌ له‌ ده‌ستدرێژى میلیشیاكانى شیعه‌، باس له‌وه‌یش ده‌كرێت چه‌ندان ته‌رم له‌ناو بێستانه‌كان كه‌وتوون.

له‌ راپۆرته‌كه‌ ئاماژه‌ بۆ تویتێكى موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در كراوه‌ كه‌ ده‌ڵێ، "پارێزگاى دیاله‌ بووه‌ته‌ دیلى قاچاخچیه‌تى و میلیشیاكان و پاشكۆیه‌تى و تیرۆر". رۆژنامه‌كه‌ له‌سه‌ر ئه‌و په‌یامه‌ى سه‌در سه‌رنجى خۆى ده‌دات و ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ سه‌در میلیشیاكانى خستووه‌ته‌ ریزى رێكخراوى تیرۆریستى داعشه‌وه‌.

هه‌فته‌ى رابردوو له‌ شاره‌بانى سه‌ربه‌ پارێزگاى دیاله‌، رێكخراوى تیرۆریستى داعش هێرشى كرده‌ سه‌ر گوندێكى شیعه‌نشین نزیكه‌ى 30 كه‌سى به‌ كوژرا و بریندار كرده‌ قوربانى، له‌ تۆڵه‌ى ئه‌وه‌ میلیشیاكانى شیعه‌ هانى خه‌ڵكیان دا بۆ ئه‌وه‌ى هێرش بكه‌نه‌ سه‌ر گوندێكى سوننه‌نشین له‌ ئه‌نجامدا 12 كه‌س كوژرا.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین