ئامانجى هێرشه‌كه‌ى داعش ئاشكرا ده‌بێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى حوڕه‌ له‌ راپۆرتێكدا ئاشكراى ده‌كات، داعش له‌و ناوچانه‌ى عێراق ده‌رده‌كه‌وێته‌وه‌ كه‌ فره‌ پێكهاته‌ن، ئامانجیشى سه‌ره‌كیشى زیندووكردنه‌وه‌ى شه‌ڕى تایفه‌گه‌رییه‌.

ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى حوڕه‌ ئه‌مڕۆ شه‌وى رابردوو 27 ى تشرینى یه‌كه‌م "ئۆكتۆبه‌ر" له‌ راپۆرتێكدا باس له‌وه‌ ده‌كات، هێرشه‌كه‌ى تیرۆریستانى داعش له‌ ناوچه‌ى شاره‌بان جارێكى تر رۆشنایى ده‌خاته‌ سه‌ر تواناى داعش له‌ جووڵه‌كردن له‌و ناوچانە كه‌ فره‌ پێكهاته‌ن، ئه‌مه‌یش هه‌ڕه‌شه‌ى ته‌قاندنه‌وه‌ى ته‌نگژه‌یه‌كى نوێیه‌ له‌ وڵاتێك كه‌ له‌ بنه‌ڕه‌تدا به‌ ده‌ست چه‌ندان كێشه‌ى ئابوورى و سیاسى ده‌ناڵێنێ.

ئێواره‌ى رۆژى سێشه‌ممه‌ رێكخراوى تیرۆریستى داعش له‌ گوندێكى شاره‌بانى سه‌ربه‌ شارى دیاله‌، هێرشیان كرده‌ چه‌ندان خه‌ڵكى سڤیل كه‌ زۆربه‌یان له‌ پێكهاته‌ى شیعه‌ن، له‌ ئه‌نجامدا 15 كه‌س كوژران و 17 بریندار بوون.

حوڕه‌ ده‌ڵێ، "ئه‌و جۆره‌ هێرشانه‌ 15 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر كه‌ جه‌نگى تایفه‌گه‌ریى له‌ عێراق له‌ لووتكه‌ بوو، جڵه‌وى بۆ شه‌ڕى تۆڵه‌كردنه‌وه‌ هێرشى پێچه‌وانه‌ له‌ ته‌واوى وڵاته‌كه‌ شلكرد".

به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى حوڕه‌ ئێستایش هێرشێكى هاوشێوه‌ى ئه‌و كات بۆ تۆڵه‌كردنه‌وه‌ له‌ هێرشه‌كه‌ى داعش، بۆ سه‌ر گوندى نه‌هر ئیمام كه‌ زۆرینه‌ سوننه‌ن ئه‌نجام دراوه‌ و له‌ ئه‌نجامدا چوار كه‌س كوژراون.

مه‌عن جبوورى شاره‌زا له‌ كاروبارى ئه‌منى بۆ ماڵپه‌ڕى حوڕه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات ئه‌و ناوچه‌یه‌ى رووداوه‌كه‌ى تێیدا روویداوه‌، له‌ رووى به‌رزونزمییه‌وه‌ سه‌خته‌، بۆیه‌ داعش ده‌توانێ تێیدا چاڵاك بێت. جبوورى ده‌ڵێ، "داعش فره‌ پێكهاته‌یى دانیشتووان ده‌كاته‌ هه‌لێك بۆ هێرشه‌كانى". پێشیوایه‌ جگه‌ له‌ مه‌ترسى هێرشه‌كانى داعش، مه‌ترسییه‌كى گه‌وره‌تر ئه‌وه‌یه‌ هه‌وڵى تۆڵه‌كردنه‌وه‌ بدرێت.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین