سبه‌ى لایه‌نه ناڕازییه‌كانى هه‌ڵبژاردن خۆپیشاندانێكى سه‌رتاسه‌رى ده‌كه‌ن
نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه چوارى تشرینى دووه‌م "نۆڤێمبه‌ر" لایه‌نه ناڕازییه‌كانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى په‌رله‌مانى عێراق له راگه‌یێندراوێكدا كه له میدیاكانى عێراق بڵاوكراوه‌ته‌وه، داوایان له لایه‌نگرانیان كردووه له به‌غدا و ته‌واوى شاره‌كانى عێراق خۆپیشاندان له دژى كۆمیسیۆن و ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردن بكه‌ن.
له راگه‌یێندراوه‌كه هاتووه، "داوا له جه‌ماوه‌ره‌كه‌مان له ته‌واوى شاره‌كانى عێراق ده‌كه‌ین، خۆپیشاندانى ئاشتییانە بكه‌ن، كه له‌وانه‌یه دوایین هه‌ڵبژاردن بێت به ناونیشانى (هه‌ینى دواین ده‌رفه‌ته) ئه‌مه پێش ئه‌وه ده‌ست به قۆناغێكى تر‌ى هه‌ڵكشان بكه‌ین". له راگه‌یێندراوه‌كه كۆمیسیۆن به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كرێت گوایە رۆڵێكى گوماناوى ده‌گێڕێت.
ماوه‌ى سێ هه‌فته زیاتره لایه‌نه دۆڕاوه‌كانى هه‌ڵبژاردن كه زۆربه‌یان له میلیشیاكانى شیعه‌ن، خۆپیشاندان ده‌كه‌ن و داواى پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ى ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردنى 10ى تشرینى یه‌كه‌م ده‌كه‌ن.


.jpg)

0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment