گرانبوونی گەنم کاریگەری لەسەر ژیانی رۆژانەی خەڵک دروستدەکات کوردستان- عێراق

سیهام میران-نوچەنێت

گرانبوونی نرخی گەنم، کاریگەری لەسەر ژیانی رۆژانەی هاوڵاتییان دەبێت، چونکە یەک لە خۆراکە سەرەکییەکانی رۆژانەی خەڵکە. وەزارەتی کشتوکاڵ دەڵێت، بەهۆی کەمی بارانبارینەوە نرخی گەنم بەرزبووەتەوە بەڵام پلانمان بۆکەمکردنەوەی کاریگەرییەکەی هەیە.

لە عێراق پرۆسەی دابەشکردنی گەنم مەرکەزییە، دەدرێتە سایلۆکان پاشان دەکرێتە ئارد و لە رێگەی  لە بریکارە خۆراکییەکانەوە بەسەر هاوڵاتییاندا دابەش دەکرێت. 

گرانی نرخی گەنم، لە گرانبوونی سەمون و نانەواخانەکان و ئەو شوێنەی کاری هەویرکاری دەکەن، رەنگ دەداتەوە چونکە ئەوان ئەمجۆرە لە ئارد بۆ بەرهەمەکانیان بەکارناهێنن. بەڕێوەبەری بەرهەمهێنان و پەسەندکردنی بنەتۆ لە وەزارەتی کشتوکاڵ، ئەمڕۆ پێنج شەممە(/4تشرینی دووەم/2021)  لە لێدوانێکدا بە نوچەنێتی گوت" هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی گەنم بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلاری ئەمریکییە، هەروەها هاتنی پەتای کۆرۆنا هۆکارێکی تر کە کاریگەری لەسەر زیادبوونی نرخی رەگەزە خۆراکییەکانی جیهانەوە هەیە".

رێژین سدیق، هۆکارێکی دیکەی گرانبوونی نرخی گەنم، بە کەمی بارانبارینەوە دەبەستێتەوە" گرانبوونی نرخی گەنم کێشەی هەموو عێراقە، بەڵام رەنگدانەوەی لە ناوچە کوردستانییەکان زیاترە، لەبەرئەوەی  ئێمە بۆ بۆ ئاودانی دەغڵ و دان سود لە ئاوی باران وەردەگرین نەک سستمی ئاودان".

بە پێی بڕیارێکی وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمساڵ گەنم نانێردرێتە دەرەوەی کوردستان، بۆئەوەی نرخی زیاتر بەرزنەبێتەوە. هەروەها بڕیارە بڕی 200هەزار تۆن گەنم لە جوتیاران وەربگیرێت.

رێژین سدیق، سەبارەت بە گرانبونی نرخی جۆرەکانی گەنم کە بۆ دروستکردنی خۆراکی جۆراوجۆر بەکاردەهێنرێن دەڵێت" ئەو گەنمەی کە ساوەر و مەعکەرۆنی لێدروست دەکرێت، بە دڵنیاییەوە گران دەبێت، ئێستا نرخی یەک تۆن گەنمی سمیت گەیشتووەتە یەک ملیۆن دینار".

مانگی ئایاری ئەمساڵ، وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەمشێوەیە نرخی گەنمی دیاریکرد:

گەنمی پلە یەک: 610٠هەزار دیناتر

گەنمی پلە دوو: 530 هەزار دینار

گەنمی پلە سێ: 50هەزار دینار

سەبارەت بە پلانی حکومەت بۆ رێگریکردن لە زیاتر گرانبوونی نرخی گەنم، رێژنە سدیق گوتی" بۆ رێگریکردن لەم قەیرانە، حکومەتی هەرێم گرێبەستی لەگەڵ دوو کۆمپانیا لە هەولێر، سلێمانی و دهۆک هەیە. ئەو کارگەیەی کە لە سلێمانییە کەوتووەتە کار و بەرهەمی ئارد بە نرخی کەمتر لە بازاڕ دەفرۆشن".

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین