ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى رووسيا ئه‌نجامدا تورکیە

نوچەنێت

ئه‌مرۆره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆمارى توركيا په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنى له‌گه‌ڵ ڤلاديمێر پۆتين، سه‌رۆكى رووسيا ئه‌نجامدا، له‌ په‌يوه‌نديه‌كه‌دا په‌يوه‌نديه‌كانى هه‌ردوو وڵات و شه‌ڕى ئۆكرانيان تاوتوێ كرد.

شه‌ممه ‌(25/ئادار/2023) ماڵپه‌رى (سى ئێن ئێن) بڵاويكرده‌وه‌، به‌پێى ڕاگه‌يه‌ندراوێكى سه‌رۆكايه‌تى په‌يوه‌نديه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى توركيا، سه‌رۆكى توركيا په‌یوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى رووسيا ئه‌نجامدا، له‌ ديداره‌كه‌دا برياريانداوه‌ هه‌نگاوى باشتر بۆ به‌ره‌و پێشوه‌چوونى په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان توركيا و رووسيابنێن، تاوتوێى دواين پێشهاته‌كانى شه‌ڕى نێوان ئۆكراينا و رووسيايان كرد.

له‌ ديداره‌كه‌دا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، سوپاسى پۆتينى كرد بۆئه‌وه‌ى رێگه‌ى داوه‌ بۆ نوێكردنه‌وه‌ى رێككه‌وتن و درێژكردنه‌وه‌ى ده‌ستپێشخه‌رى دانه‌وێڵه‌ى ده‌رياى ره‌ش.  

سه‌رۆكى توركيا داواى له‌ سه‌رۆكى رووسياكردووه‌ كه‌ ده‌بێت به‌ رێگه‌ى دانوستاندن به‌ زووترين كات كۆتاى به‌ شه‌ڕى نێوان ئۆكرانيا بهێنرێت چونكه‌ ئه‌م هه‌نگاوه‌ بۆ هه‌ردوولا گرينگه‌.

هه‌روه‌ها ئه‌ردۆغان رايگه‌ياندووه‌ كه‌ ده‌توانن له‌ نێوان هه‌ردوو وڵات هه‌نگاوى نوێ بنرێت بۆ به‌ره‌و پێش وه‌چوونى بنه‌ماكانى ئه‌و هاوكارييه‌ ئابووريه‌ى كه‌ له‌ سوچى هه‌ردوو وڵات له‌ سه‌رى رێككه‌وتوون. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین