خه‌زعه‌لى: ئه‌گه‌ر كورسییه‌كانى پارتى كه‌م بووایه‌ ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى ده‌هاته‌ ده‌نگ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

قه‌یس خه‌زعه‌لى سه‌رۆكى میلیشیاكانى عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌ق له‌ دیمانه‌یه‌كدا باس له‌ هاوپه‌یمانى كورد و شیعه‌ ده‌كات و ده‌شڵێ، "ئه‌گه‌ر ده‌نگه‌كانى پارتى كه‌م بووایه‌ ئه‌وا ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى داواى هه‌ڵبژاردنێكى ترى ده‌كرد".

شه‌وى رابردوو چوارى تشرینى دووه‌م "نوڤێمبه‌ر" ماڵپه‌ڕى شه‌فه‌ق نیوز كورته‌ى دیمانه‌یه‌كى قه‌یس خه‌زعه‌لى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و كه‌ له‌ برى به‌هێزكردنى هاوپه‌یمانى نێوان پێكهاته‌ى كورد و شیعه‌، باس له‌ گرنگى هاوپه‌یمانى شیعه‌ و سوننه‌ ده‌كات.

قه‌یس خه‌زعه‌لى ده‌ڵێ، "هاوپه‌یمانى شیعه‌ و كورد رێگرى نه‌كرد له‌ هه‌وڵه‌كانى دابه‌شكردنى عێراق، هاوپه‌یمانى سوننه‌ و كوردیش هۆكارێك بۆ بوونى نه‌ماوه‌، ئه‌وه‌ى گرنگ بێت هاوپه‌یمانی شیعه‌ و سوننه‌یه‌".

قه‌یس خه‌زعه‌لى باس له‌وه‌ ده‌كات ساخته‌كاریى له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌یه‌، ناڕاسته‌وخۆیش باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى وه‌ڵامیان ناداته‌وه‌، باس له‌ پێگه‌ى كورد و سه‌رۆك بارزانى ده‌كات له‌ كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى و ده‌ڵێ، "ئه‌گه‌ر كورسییه‌كانى مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى پارتى كه‌م بووایه‌، ئه‌وا ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى داواى دووباره‌ى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى ده‌كرد". باس له‌ به‌رپرسانى كوردیش ده‌كات و ده‌ڵێ، "سیاسه‌تمه‌دارى كورد به‌ر له‌ هه‌موو شتێك سه‌یرى نه‌ته‌وه‌كه‌ى ده‌كات".

قه‌یس خه‌زعه‌لى سه‌رۆكى عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌ق یه‌كێكه‌ له‌و كه‌سانه‌ى له‌ لایه‌ن ئه‌مریكا سزادراوه‌ به‌ هۆى ئه‌وه‌ى سه‌ربه‌ ئێرانه‌ و خاوه‌نى میلیشیایه‌كى گه‌وره‌یه‌، كه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنى ئه‌مجاره‌ له‌ چوارچێوه‌ى هاوپه‌یمانى فه‌تح ده‌نگیان نه‌هێناوه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین