به‌غدا ... له‌نێوان دانوستاندن و پێكدادان
نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ هه‌ینى پێنجى تشرینى دووه‌م "نۆڤێمبه‌ر" خۆپیشانده‌رانى میلیشیاكان كه ماوه‌ى سێ هه‌فته زیاتره له به‌رده‌م ناوچه‌ى سه‌وز مانیان گرتووه، وه‌ك ناڕه‌زاییه‌ك له ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى په‌رله‌مانى عێراق، گرژیییه‌كانیان زیاتر كرد و به‌مه‌یش پێكدادان له‌نێوان ئه‌و خۆپیشانده‌رانه و هێزه ئه‌منییه‌كان به‌ڕێوه‌چوو.
125 كه‌س بریندارن زۆربه‌یان له هێزه ئه‌منییه‌كانن
به‌گوێره‌ى راگه‌یێندراوێكى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق تا ئێستا 125 حاڵه‌تى برینداربوون تۆماركراون، كه ته‌نیا 27 یان له‌نێو خۆپیشانده‌رانن و ئه‌وانی تر له هێزه ئه‌منییه‌كانن.
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق روونكردنه‌وه‌ى ئه‌وه‌ى داوه هیچ حاڵه‌تێكى "كوشتن" تۆمار نه‌كراوه و زۆربه‌ى برینداره‌كانیش برینه‌كانیان سووكه. ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى عێراقى بڵاوى كردووه‌ته‌وه، تا ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ "كاتژمێر هه‌شتى ئێواره به كاتى هه‌ولێر" گرژییه‌كان به‌رده‌وامن و گڕ به‌ردراوه‌ته سه‌كۆ و خێوه‌ته‌ى خۆپیشانده‌ران. وه‌ك له هه‌واڵه‌كه‌ى به‌غداد توده‌ى ده‌رده‌كه‌وێت خۆپیشانده‌ران ویستوویانه به‌ره‌و پێش بچن، كه‌چى هێزه ئه‌منییه‌كانیش ویستوویانه ئه‌وان بۆ شوێنى چه‌ند رۆژ له‌مه‌وبه‌ریان بگه‌ڕێنه‌وه، له‌مه‌یشدا گرژیى و پێكدادان دروست بووه.
دوێنێ هێزه‌كانى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى شیعه كه زۆربه‌ى لایه‌نه ناڕازییه‌كان ومیلیشیاكان له‌خۆ ده‌گرێت، له راگه‌یێندراوێكدا داوایان له لایه‌نگرانیان كرد له‌ژێر ناونیشانى "هه‌ینى دوایین ده‌رفه‌ته" له ته‌واوى شاره‌كانى عێراق خۆپیشاندان بكه‌ن و ئاستى گرژییه‌كان به‌رز بكه‌نه‌وه.
زۆرینه‌ى سه‌ركرده سیاسییه‌كانى عێراق هه‌ڵوێستى خۆیان له‌سه‌ر رووداوه‌كانى ئه‌مڕۆ ده‌ربڕیوه، موقته‌دا سه‌در رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در كه وه‌ك نه‌یارێكى لایه‌نه ناڕازییه‌كان ده‌رده‌كه‌وێت، له په‌یامێكدا رووى قسه‌كانى له حه‌شدى شه‌عبى ده‌كات و ده‌ڵێ" حه‌شدى شه‌عبى حه‌شدى جیهاده، هیوام وایه ناوبانگتان جگه له‌مه به شتى تر نه‌زڕێت".
هادى عامرى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى فه‌تح هه‌ڵوێستێكى توندتر ده‌نوێنێ و داوا ده‌كات ئه‌و كه‌سانه سزا بدرێن كه گوایه كه ته‌قیان له خۆپیشانده‌ران كردووه. قه‌یس خه‌زعه‌لی سه‌رۆكى میلیشیاكانى عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌قه هۆشداریى ده‌دات، له‌وه‌ى گوایه چه‌ند لایه‌نێكى هه‌واڵگرى هه‌یه پلانیان ئه‌وه‌یه ناوچه‌ى سه‌وز بۆردومان بكه‌ن و دواتر تۆمه‌ته‌كان بخه‌نه پاڵ میلیشیاكان كه ئه‌و به "هێزه‌كانى به‌رگرى" ناویان ده‌بات.
خه‌زعه‌لى هۆشداریى له بۆردومانكردنى ناوچه‌ى سه‌وز ده‌دات
مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى كاربه‌ڕێكه‌ر و فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كان له عێراق تا ئێستا راسته‌وخۆ له رووداوه‌كان نه‌هاتووه‌ته ده‌نگ، به‌ڵام راگه‌یێندراوێكى شانه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌منى بڵاوكراوه‌ته‌وه و تێیدا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه مسته‌فا كازمى رێنمایى داوه كه لێكۆڵینه‌وه‌ى ورد له‌سه‌ر رووداوه‌كان بكرێن و ئه‌نجامه‌كانى لێكۆڵینه‌وه‌كه ئاماده بكرێن.
كازمى ئه‌وه‌ى وه‌بیر هێزه ئه‌منییه‌كان هێناوه‌ته‌وه كه ده‌بێت پیشه‌ییانه به رێزگرتن له مافه‌كانى مرۆڤ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ خۆپیشاندانه‌كان بكه‌ن.جگه له كازمى، به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمارى عێراق په‌یامێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا داوا له هه‌موو لایه‌كان ده‌كات دان به‌خۆیان بگرن.
ئه‌و گرژییانه‌ى به‌غدا له كاتێكدایه لایه‌نه سیاسیه براوه‌كانى عێراق كه‌وتوونه‌ته خۆ بۆ پێكهێنانى حكومه‌تى نوێى عێراق و چاوه‌ڕوان ده‌كرێ له‌م چه‌ند رۆژه‌ى داهاتوویش دا كۆمیسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق كۆتاهاتنى پرۆسه‌ى هه‌ژماركردنى ده‌ستى ده‌نگه‌كان رابگه‌ێنێ.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment