كازمى بۆ خۆپیشاندانه‌كان ناوه‌ندێكى نوێى ئه‌منى داده‌مه‌زرێنێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

فه‌رمانده‌یى ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانى عێراق رایگه‌یاند، مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق و فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان بڕیارى پێكهێنانى"باره‌گایه‌كى پێشكه‌وتووى" داوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ دۆسیه‌ى خۆپیشاندانه‌كان بكات.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ شه‌شى تشرینى دووه‌م "نۆڤێمبه‌ر" فه‌رمانده‌یى ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانى عێراق له‌ راگه‌یێندراوێكدا ئاشكراى كردووه‌، مسته‌فا كازمى بڕیارى پێكهێنانى ناوه‌ندێكى نوێى داوه‌ بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ناڕه‌زاییه‌كانى به‌رده‌م ناوچه‌ى سه‌وز. 

راگه‌یێندراوه‌كه‌ له‌ ماڵپه‌ڕى ئاژانسى هه‌واڵى عێراق بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ تیێدا هاتووه‌، ناوه‌نده‌كه‌ به‌ ناوى"باره‌گاى پێشكه‌وتوو" ده‌بێت و ئه‌فسه‌رێكى باڵا سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات و له‌ نوێنه‌رانى ته‌واوى دامه‌زراوه‌ ئه‌منییه‌كان پێكدێت، به‌ نوێنه‌رى حه‌شدى شه‌عبیشه‌وه‌.

ئامانجى ئه‌و باره‌گایه‌ رێكخستن و به‌ڕێوه‌بردنى ناوچه‌كانى خۆپیشاندان ده‌بێت له‌ نزیك ناوچه‌ى سه‌وز، له‌گه‌ڵ رێگرییكردن له‌ به‌ریه‌ككه‌وتنى هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و خۆپیشانده‌ران.

نزیكه‌ى چوار هه‌فته‌ ده‌بێت لایه‌نه‌ شیعه‌ دۆڕاوه‌كانى هه‌ڵبژاردن خۆپیشاندان له‌ ناوچه‌ى سه‌وزى به‌غدا ده‌كه‌ن له‌ دژى ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردن و دواجار دوێنێ به‌ریككه‌وتن و پێكدادان له‌نێوان ئه‌و خۆپیشانده‌ران و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان روویدا و له‌ ئه‌نجامدا 125 كه‌س بریندار بوون.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین