وتەبێژى فراکسیۆنى پارتى کۆچى دواییکرد کوردستانی

نوچەنێت:

ئارام بالەتەیى، ئەندامى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق، دواى چەندین مانگ تووشبوونى بە ڤایرۆسى کۆرۆنا، ئەمڕۆ بە هەمان نەخۆشى ڤایرۆسى کۆرۆنا کۆچى دواییکرد.

ئارام بالەتەیى، وتەبێژى فراکسیۆنى پارتى لە ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق، دواى سێ مانگ بەتووشبوونى ڤایرۆسى کۆرۆنا، دواجار هەر بەهۆى ئەو ڤایرۆسەوە، لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانى دهۆک کۆچى دواییکرد.

ئارام بالەتەیى بڕوانامەى بەکالۆریۆس و ماستەرى لە یاسا هەیە و دکتۆراى لە زانستى تەکنەلۆژیا هەیە. دواى تووشبوونى ئارام بالەتەیى بە کۆرۆنا، باوکى ئارام بالەتەیى سەرەتاى ئەم مانگە بەرگەى بارودۆخى کوڕەکەى نەگرت و کۆتایی بە ژیانى خۆى هێنا.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین