سەرۆکى پارتى رەفاى نوێ: خۆم بۆ کاندیدی سەرۆکایەتی هەڵبژاردنی داهاتووی تورکیا کاندید دەکەم
نوچە نێت
ئەمڕۆ هەینی (31/کانوونی دووەم/2025) ماڵپەڕی (جمهوریەت) بڵاویکردەوە، فاتیح ئەربەکان سەرۆکی پارتی سەرلەنوێی رەفاه لەبارەی نزیک بوونەوەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا رایگەیاند، "پارتی سەرلەنوێی رەفاە ئەم جارە کانیدیدی تایبەتی خۆی دەبێت، ئەگەر راستیتان دەوێت دەمەوێت بلێم پێویستە خۆم کاندید بکەم بۆ پۆستی سەرۆکایەتی، بۆ ئەم بابەتەش چاوەروانییەکی جددی زۆرمان لە رێکخراوەکان و ستافەکەمان و دەنگدەرانمان هەیە."
ئەربەکان ئاماژەی بەمەش کرد، "لە هەڵبژاردنی رابردوو لە کاتی کۆکردنەوەی واژۆ کاندیدی خۆمان کشاندەوە، بەڵام ئەمجارە لە رووی سیاسی و لۆژیکییەوە ناکرێت ئێمە بەشداری هەڵبژاردن بکەین و پشتیوانی کاندیدی پارتەکانی دیکەبین، هیواخوازم پارتەکەمان لە هەڵبژاردنی داهاتوو کاندیدی خۆی ئەبێت و مافی رەوای پارتەکەشمانە ئەم کاندیدە سەرۆکی گشتی پارتەکەمان بێت."
پارتی سەرلەنوێی رەفاە پارتێکی سیاسی ئیسلامی تورکیایە، لە هەردوو هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی و شارەوانی تورکیا توانی (6٪)ی دەنگەکان بەدەست بهێنێت، هەروەها ڕۆڵێکی گرینگی هەبوو لەوەی ئەردۆغان بتوانێت دووبارە لە هەڵبژاردنەکانی (2023) خۆی کاندید بکاتەوە، هەروەها پێش ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان کاندیدی خۆیان کشاندەوە بەهۆی ئەوەی هاوپەیمانیان واژۆکردبوو لەگەڵ هاوپەیمانی جمهور.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment