بۆ بەرەنگاربوونەوەى کۆڕۆنا حکومەتى هەرێم 10ملیار دینار بۆ کەرتى تەندروستى تەرخان دەکات کوردستان- عێراق

نوچەنێت

حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پێناو بەرژەوەندیی گشتى و پاراستنى سەلامەتیى گیانى هاووڵاتیانى هەرێمى کوردستان، بڕی 10 ملیار دینار بۆ کەرتی تەندورستی تەرخان دەکات

فەرمانگەی میدیا وزانیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە بەیاننامەیەکدا، تەرخانکردنی بڕی 10 ملیار دیناری بۆ کەرتی تەندورستی ئاشکرا کرد.

لە بەیاننامەکەی حکوومەتدا هاتووە" لە پێناو بەرژەوەندیی گشتى و پاراستنى سەلامەتیى گیانى هاووڵاتیانى هەرێمى کوردستان، سەرۆکى ئەنجومەنى وەزیران ڕەزامەندى لەسەر ئەم بڕە پارانەى خوارەوە بۆ کەرتى تەندروستى دا:

یەکەم: زیادکردنى پارەى تەرخانکراو بۆ فریاگوزارى خێرا (کڕینى دەرمان و پێداویستیى پزیشکى) لە ملیارێک و نیو دینارەوە بۆ پێنج ملیار دینار بە مەبەستى بەرەنگاربوونەوەى ڤایرۆسى کۆڕۆنا.

دووەم: تەرخانکردنى چوار ملیار دینار بۆ هاندانى پزیشک و پەرەستار و کارمەندانى تەندرووستى و تاقیگەیی و ئەو فەرمانبەرانەى لە تیمەکانى بەرەنگاربوونەوەى کۆڕۆنا بەشدارن.

سێیەم: تەرخانکردنى 150 ملیۆن دینارى مانگانە بۆ هەڵمەتى هۆشیاریى تەندروستیى هاووڵاتیان بە هەموو جۆرەکانیەوە (بینراو و بیستراو و ...).

ئەم پارە تەرخانکراوانەش بە پێى هەبوونى نەختینە بۆ وەزارەتى تەندروستى بۆ ساڵى 2022 و لەسەر بودجەى وەزارەتى ناوبراو دەبێت تا بە پێى پێویستى و بە شێوەیەکى دادپەروەرانە، بە سەر سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییە تەندروستییەکانى هەرێمى کوردستانیدا دابەش بکات.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین