حكومه‌ت ئه‌نجامى لێكۆڵینه‌وه له ژه‌هراویبوون به فه‌لافل ده‌شارێته‌وه
نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 11ى تشرینى دووه‌م "نۆڤێمبه‌ر" ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى عێراقى راپۆرتێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا ئاشكراى ده‌كات دۆسیه‌ى ژه‌هراویبوون به فه‌لافل له شارى میسان ئاڵۆز بووه و تا ئێستا 17 ژه‌هراویبوو له نه‌خۆشخانه‌كان ماونه‌ته‌وه و له حاڵه‌تێكى خراپدان.
له راپۆرته‌كه باس له‌وه ده‌كرێت له ئه‌نجامى هه‌ندێك لێكۆڵینه‌وه و پشكنین ده‌ركه‌وتووه، هۆكارى ژه‌هراویبوونه‌وه‌كه فه‌لافلى ئه‌و دوكانه بچووكه نییه وه‌ك بڵاوكراوه‌ته‌وه، به‌ڵكو هۆكارێكى تر‌ى هه‌یه، كه حكومه‌ت ده‌یشارێته‌وه و به دووریش نازانرێت هۆكاره‌كه پیسبوونى ئاوى شاره‌كه بێت.
یه‌كێك له كه‌سوكارى ژه‌هراویبووه‌كان به ناوى حه‌یده‌ر سه‌عدى باسى له‌وه كردووه، تۆمه‌تى ژه‌هراویبوون دراوه‌ته پاڵ دوكانێكى بچووك، كه ئه‌مه "ماقووڵ" نییه. ئه‌و پیاوه باس له‌وه‌یش ده‌كات هه‌فته‌یه‌كه ئه‌و كێشه‌یه هه‌یه كه‌چى تا ئێستا ئه‌نجامه‌كان دیار نییه.
ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى له به‌شێكى تر‌ى راپۆرته‌كه باس له‌وه ده‌كات، له كاتى داخستنى خواردنگه‌كه‌یش حاڵه‌تى ژه‌هراویبوون به‌رده‌وام بووه، ئه‌مه‌یش وایكردووه ئه‌و خه‌ڵكانه‌ى خواردنگه‌كه‌ى تۆمه‌تبار كردووه، به‌خۆیان بچنه‌وه.
سه‌ره‌تاى ئه‌م هه‌فته‌یه هاووڵاتیان له شارى میسان هێرشیان كرده سه‌ر خواردنگه‌یه‌ك به ناوى "فه‌لافلى عه‌تشان" گوایه زیاتر له 250 كه‌س به‌هۆى خواردن له‌و شوێنه ژه‌هراویبوون، به‌ڵام دواتر ده‌ركه‌وت هۆكاره‌كه فه‌لافل نییه، بۆیه حكومه‌ت جارێكى تر رێگه‌ى به كردنه‌وه‌ى شوێنه‌كه داوه.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment