مەلا بەختیار: بێ ڕاددە سوپاسى سەرۆکى هەرێمى کوردستان دەکەم کوردستانی

نوچەنێت:

مەلا بەختیار، ئەندامى ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، دواى گەڕانەوەى لە ئەڵمانیا ڕایگەیاند، "جاران خۆمان بەکوشت دەدات بۆ ئەوەى هاوڕێیەکمان دەست دوژمن نەکەوێ، ئێستا وا یلێهات خۆیان هەوڵى لە ناوبردنیان بدەن."

ئێوارەى ئەمڕۆ شەممە (13)ى تشرینى دووەم (2021)، مەلا بەختیار، دواى پشتڕاستکردنەوەى ژەهرخواردنکردنى و وەرگرتنى چارەسەرى پزیشکى لە ئەڵمانیا، لە فڕۆکەخانەى سلێمانى لەلایەن لایەنگران و ئەندامى یەکێتى پێشوازى لێکرا.

لە میانى کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەیدا، مەلا بەختیارى لەبارەى سەرەتاى زانینى ژەهرخواردکردنى و چوونى بۆ ئوردن گووتى، "کاتێک لە عەممان بووم، تێگەیشتم کە چیم بەسەر هێندراوە، بە پشکنین لە نەخۆشخانەی خالیدیە، دکتۆرەکان پێیان گوتم ماوەیەکی کەم لەبەردەم ژیانت ماوە فریاکەوە، ناچار تەلەفۆنم بۆ هەڤاڵ قوباد کرد، پێمگوت ئەمە سەرگوزشتەی منە، تکایە هەم بە پەیوەندییەکانی حکومەت بڵێ، هەم بە جەنابی سەرۆکی هەرێم بڵێ (5)خولەکی نەبرد جەنابی سەرۆکی هەرێم تەلەفۆنی بۆ کردمەوە، دوای (7) بۆ (8) خولەک جەنابی خاوەن شکۆی پاشای ئوردن هاتە سەر خەت، گوتی تۆ میوانی منیت، نوێنەرەکانی خۆی نارد بۆلای من، دەستبەجی منیان برد بۆ پشکنین، دەستبەجێش رەزامەندی لایەنی فەرمی وەرگیرا کە لە پشکنینی تایبەتی بە زووترین کات دەریبخەن کە من چیمە، واشیان کرد."

هەروەها مەلا بەختیار ڕاشیگەیاند، زۆر سوپاسى سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان و پادشاى ئوردن دەکات و وەک خۆى دەڵێت، "بێ راددەش سوپاسی جەنابی سەرۆکی هەرێم دەکەم، کە مەگەر بەس جەنابی مام جەلال زیندوو بکەیتەوە ئەوەم بۆ بکات، سوپاسی هەموو ئەو دڵسۆزانە دەکەم، کە دڵسۆز بوون، هەرگیز لەبیرم ناچێتەوە".

لەسەر ناڕەزایی خەڵک لە هەرێمى کوردستان، ئاماژەى بەوەشکرد، هەڵبژاردن دەریخست بیرکردنەوەی هەندێک لە سەرکردە حیزبە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان چۆنە، هەر ئەوانە وایکرد یەکێتی و پارتی، لە هەڵبژاردنى ئەمجارە نزیکەی (500)هەزار دەنگدەریان کەم بکات.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین