سەرۆک نێچیرڤان بارزانى: شارى سلێمانى مەڵبەندى زیندووى ئازادیخواز و ڕووناکبیرانە کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، لە پەیامێکدا ساڵیادى بونیادنانى شارى سلێمانى پیرۆزبایی لە خەڵکى ئەو شارە دەکات و بە مەڵبەندێکى زیندوو و ئازادیخواز ناوى دەبات.

ئەمڕۆ یەکشەممە (14)ى تشرینى دووەم (2021)، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، پەیامێکى بڵاوکردەوە بە بۆنەى (237) ساڵەى بونیادنانى شارى سلێمانى.

سەرۆکى هەرێمى کوردستان، لە پەیامەکەیدا دەڵێت، "لە دووسەد و سی و حەوتەمین ساڵیادی بنیاتنانی شاری سلێمانیی ئازیزدا، به‌ گه‌رمی پیرۆزبایی لە خۆمان و خەڵکی سەربەرزی شاری هەڵمەت و قوربانی، پایتەختی ڕۆشنبیریی کوردستان و مەڵبەندی زیندووی ئازادیخوازی و ڕووناکبیری دەکەم."

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، لەبەشێکى ترى پەیامەکەیدا بۆ سلێمانى هاتووە، "سڵاو و ڕێز و خۆشه‌ویستی بۆ خه‌ڵکی شار، یادی ناودارانی به‌ خێر."

جێگەى ئاماژەپێدانە، شارى سلێمانى لە (1784) لەسەردەستى ئیبراهیم پاشاى بابان بونیادنراوە، ڕۆژى (14)ى تشرینى دووەمى هەموو سالێک یادى دامەزراندنى شارى سلێمانى دەکرێتەوە.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین