پێشنیارى هه‌ڵبژاردنێكى پێشوه‌خته‌ى تر و حكومه‌تى كاتى ده‌كرێت
نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 15ى تشرینى دووه‌م "نۆڤێمبه‌ر" ره‌حیم عه‌بوودى و به‌شیر ده‌راجى هه‌ردووكیان به‌رپرسن له ره‌وتى حیكمه كه له لایه‌ن عه‌ممار حه‌كیمه‌وه سه‌رۆكایه‌تى ده‌كرێت، باسیان له چه‌ند پێنشیارێك كردووه، گوایه بۆ چاره‌سه‌ركردنى قه‌یرانى سیاسى ئێستاى عێراق خراونه‌ته‌ڕوو.
یه‌كێك له پێشنیاره‌كان ئه‌وه‌یه ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كه قبووڵ بكرێت، به‌ڵام حكومه‌ته‌كه چوار ساڵ ته‌واو نه‌كات، به‌ڵكو حكومه‌تێكى كاتى بێت و جارێكى تر كار بۆ هه‌ڵبژاردنێكى تر‌ى پێشوه‌خته‌ى عێراق بكرێت. به‌شیر ده‌راجى به دوورى ده‌زانێ ره‌وتى سه‌در كه براوه‌ى یه‌كه‌مى هه‌ڵبژاردنه به‌م پێشنیاره رازى بێت.
پێشنیارێكى تر كه له لایه‌ن ئه‌و به‌رپرسانه‌وه باسكراوه “دابه‌شكردنى پۆسته‌كانە” به‌گوێره‌ى قوڕسایى سیاسى، نه‌وه‌ك كورسییه‌كانى په‌رله‌مان.
شاره‌زایان به دوورى ده‌زانن عێراق بتوانێ له بارودۆخێكى وه‌هادا هه‌ڵبژاردنێكى تر‌ى پێشوه‌خته بكات. هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى په‌رله‌مانى عێراق له 10ى تشرینى یه‌كه‌مى ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌چوو. ئه‌م هه‌ڵبژاردنه له لایه‌ن خۆپێشانده‌رانى تشرینى 2019 داواكرا بوو، كه توانیان عادل عه‌بدولمه‌هدى له سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌تى ئه‌و كات دووربخه‌نه‌وه.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment