سه‌نته‌رێكى توێژینه‌وه‌ : حكومه‌تى نوێ رووبه‌ڕووى ده‌یان ئاڵه‌نگاریى ده‌بێته‌وه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

سه‌نته‌رێكى نێوده‌وڵه‌تى بۆ توێژینه‌وه‌ له‌ راپۆرتێكدا ئه‌و قه‌یران و ئاڵه‌نگارییانه‌ ده‌ژمێرێت كه‌ رووبه‌ڕووى حكومه‌تى نوێى عێراق ده‌بنه‌وه‌.

ئه‌مڕۆ پێنجه‌شممه‌ 18ى تشرینى دووه‌م "نۆڤێمبه‌ر" رۆژنامه‌ى مه‌داى عێراقى باس له‌ پوخته‌ى راپۆرتێك ده‌كات  كه‌ له‌ لایه‌ن سه‌نته‌رى Manohar Parrikar ئاماده‌ كراوه‌ و به‌ كورتى باس له‌و ئاڵه‌نگارییانه‌ ده‌كات كه‌ رووبه‌ڕووى حكومه‌تى نوێى عێراق ده‌بنه‌وه‌.

به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى یه‌كێك ده‌بێت له‌و ئاڵه‌نگارییانه‌ چونكه‌ چه‌ندان ساڵه‌ لە عێراق كه‌ڵه‌كه‌ى كردووه‌، جیا له‌مه‌یش كێشه‌ ئابوورییه‌كان وه‌ك خراپى بژێوى و بێكارى و هه‌ڵاوسان، خراپى خزمه‌تگوزارى، كه‌ هه‌ندێك له‌و كێشانه‌ بوون حكومه‌تى عادل عه‌بدولمه‌هدییان رووخاند.

هه‌روه‌ها ئاڵه‌نگارییه‌كى تر كه‌ راپۆرته‌كه‌ باسى كردووه‌ ئه‌وه‌یه‌ عێراق پێویستى به‌ چاكسازیى ئابوورى كورتمه‌ودا و درێژمه‌ودا هه‌یه‌. جیا له‌وانه‌ تیرۆر كێشه‌یه‌كى تره‌ رووبه‌ڕووى عێراق ده‌بێته‌وه‌ و  سه‌ره‌ڕاى هه‌موو ئه‌مانه‌یش ناسه‌قامگیرى سیاسى دێت.

به‌ بڕواى راپۆرته‌كه‌ ته‌نیا ئاڵه‌نگارییه‌كان له‌ناوخۆى عێراق چڕناكرێنه‌وه‌، به‌ڵكو كۆمه‌ڵێك ئاڵه‌نگاریى له‌ ده‌ره‌وه‌یش رووبه‌ڕووى عێراق ده‌بنه‌وه‌، وه‌ك راگرتنى هاوسه‌نگى له‌نێوان ئێران و ئه‌مریكا، رێگریى له‌ وڵاتان له‌وه‌ى ده‌ست له‌ كاروبارى عێراق وه‌رنه‌ده‌ن، له‌گه‌ڵ كێشه‌ى دراوسێیه‌كان وه‌ك كێشه‌ى توركیا، كه‌ له‌ لایه‌ك سه‌روه‌ریى عێراق له‌به‌رچاو ناگرێت و له‌ لایه‌كى تریش كێشه‌ى ئاو بۆ عێراق دروست ده‌كات.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین