ئێندپێندنت : حكومه‌تى داهاتوو وه‌ك حكومه‌تى مالیكى دوا ده‌كه‌وێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

رۆژنامه‌ى ئێندپێندنت له‌ راپۆرتێكدا پێشبینى ده‌كات پێكهێنانى حكومه‌تى داهاتوو، هاوشێوه‌ى كابینه‌ى دووه‌مى نوورى مالیكى دوا بكه‌وێت كه‌ ئه‌و كات پێكهێنانى نۆ مانگى خایاند.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 29ى تشرینى دووه‌م رۆژنامه‌ى ئێندپێندنت له‌ راپۆرتێكدا پێشبینى ئه‌وه‌ ده‌كات، پێكهێنانى حكومه‌تى داهاتوو زۆر دوا بكه‌وێ، هاوشێوه‌ى كابینه‌ى دووه‌مى نوورى مالیكى كه‌ له‌ ساڵى 2010 نزیكه‌ى نۆ مانگى خایاند.

رۆژنامه‌كه‌ دووپاتى ده‌كاته‌وه‌ ئه‌مجاره‌یان وه‌ك جارى پێشوو نییه‌ كه‌ په‌یوه‌ندى به‌ ئاراسته‌ یاساییه‌كه‌وه‌ هه‌بێت، چونكه‌ ئه‌و كات كێشه‌كه‌ ته‌نیا له‌سه‌ر پێناسه‌كردنى گه‌وره‌ترین فراكسیۆنى په‌رله‌مان هه‌بوو.

به‌ڵام ئه‌م جاره‌ په‌یوه‌ندى په‌یوه‌ندى به‌ كۆمه‌ڵێك بابه‌تى سیاسى و ناكۆكى سیاسییه‌وه‌ هه‌یه‌. له‌وانه‌ تێڕوانینى خودى شیعه‌ بۆ ده‌سه‌ڵات گۆڕاوه‌، جیا له‌مه‌یش ره‌وتى سه‌در كه‌ براوه‌ى یه‌كه‌مى هه‌ڵبژاردنه‌ پێداگریى له‌سه‌ر حكومه‌تى زۆرینه‌ ده‌كات.

پێشبینى ده‌كرێت هۆكارى ئه‌منیش به‌شداربێت له‌ دواخستنى پێكهێنانى حكومه‌ت، چونكه‌ میلیشیاكانى سه‌ربه‌ ئێران كه‌ دۆڕاوى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ن، هه‌ڕه‌شه‌ى به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى گرژییه‌كان ده‌كه‌ن.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین