مەسرور بارزانى: خۆشحاڵم بە گەڕانەوەى ئەو کۆچبەرانى گیریان خواردبوو کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى حکوومەتى هەرێى کوردستان لە پەیامێکدا دەڵێت، "خۆشحاڵم بە سەلامەتی گەڕانەوەی ئەو هاووڵاتییانەی کە لە سنووری نێوان بێلارووس و پۆڵەندا گیریان خواردبوو."

ئێوارەى ئەمڕۆ پێنجشەممە (18)ى تشرینى دووەم (2021)، مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە پەیامێکدا لە تۆڕى کۆمەڵایەتیى تویتەر له‌ بارەى گەڕانەوەى کۆچبەرانى کورد لە بێلارووسەوە نووسیوویەتى، "چیرۆکەکانیان یارمه‌تی هەوڵەکانمان ده‌دات بۆ دڵنیابوون له‌ دووبارە نه‌بوونەوەی ئه‌و دۆخه‌."

هەروەها سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە تویتێکدا ڕاشیگەیاند، "بەردەوام دەبین لە کارکردن لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵی و هاوبەشەکانمان، بۆ هێنانه‌وه‌ی ئەوانەی کە دەیانەوێت بگەڕێنەوە ماڵی خۆیان.

مەسرور بارزانى نووسیویەتى، "سوپاسی كارمه‌ندانی فڕۆکەخانە و لایه‌نه‌کانی حکومەت و ڕێکخراوە ناحکومییەکان و خۆبەخشەکان ده‌كه‌م بۆ کارئاسانیکردنیان لە گەڕانەوەی ھاووڵاتییه‌کانمان."

ئەم پەیامەى سەرۆکى حکوومەتى هەرێم لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ (431) کۆچبەرى کورد و عێراقى لەلایەن فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەى حکومەتى هەرێمی کوردستان بە هەماهەنگى لەگەڵ وەزارەتی دەرەوەی عێراق، گەڕێندرانەوە هەولێر.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین