سەرۆک نێچیرڤان بارزانى سەرەخۆشى لە محەمەد حەلبووسى دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە پەیوەندییەکى تەلفۆنیدا، سەرەخۆشى لە محه‌مه‌د ئه‌لحه‌لبووسى، سه‌رۆكى هاوپه‌یمانیى ته‌قه‌ددوم کرد، بۆ كۆچى دواییى مامیان.

ئێوارەى ئەمڕۆ پێنجشەممە (18)ى تشرینى دووەمى (2021)، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، بە بۆنەى کۆچى دوایی مامى محه‌مه‌د ئه‌لحه‌لبووسى، سه‌رۆكى هاوپه‌یمانیى ته‌قه‌ددوم کرد، لە پەیوەندییەکى تەلەفۆنیدا "پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى لێكرد و هاوخه‌میى خۆیانى له‌گه‌ڵ به‌ڕێزیان و خانه‌واده‌ و كه‌سوكاریان ده‌ربڕى."

بەپێى ڕاگەیێندراوى سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، "هیواى خواست په‌روه‌ردگارى مه‌زن گیانى خوالێخۆشبوو بخاته‌ به‌ر به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى و سه‌بوورى و ئارامى به‌ خۆیان و خانه‌واده‌كه‌یان ببه‌خشێت."

لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، لاى خۆیه‌وه‌ محه‌مه‌د ئه‌لحه‌لبووسى، "بۆ په‌یوه‌ندى و هاوبه‌شى له‌ پرسه‌كه‌یاندا، سوپاس و پێزانینى پێشكه‌ش به‌ سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى كرد."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین