رۆژنامه‌یه‌كى له‌نده‌نى: ململانێیه‌كى سێقۆڵى هه‌ڕه‌شه له سه‌قامگیرى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات
نوچه‌نێت
رۆژنامه‌ى عه‌ره‌ب ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 18ى شوبات راپۆرتێكى له‌سه‌ر لێكه‌وته‌كانى هێرشه‌كه‌ى رۆژى دووشه‌مى رابردووى سه‌ر هه‌ولێر كردووه و پێیوایه ئه‌مه به‌شێكه له ململانێى سێقۆڵى ئه‌مریكى و ئێرانى و توركى له ناوچه‌كه.
له‌به‌شێكى راپۆرته‌كه باس له‌وه ده‌كات كه چۆن له ساڵانى رابردوو له‌سه‌رده‌مى سه‌رۆكایه‌تى باراك ئۆباما و دۆناڵد تره‌مپ ئه‌مریكا به‌ره به‌ره هاوكارییه‌كانى له‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستان كه‌م ده‌كرده‌وه.
رۆژنامه‌ى عه‌ره‌ب: پێشتێكردنى ئه‌مریكا له هه‌رێمى كوردستان له به‌رژوه‌ندى توركیا و ئێرانه
دواتریش ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، كه شاره‌زایانى ئه‌منى و سه‌ربازى پێیانوایه له‌مه‌ودوا جارێكى تر ئه‌مریكا بایه‌خ به هه‌رێم ده‌داته‌وه و چونكه وه‌ك شوێنگره‌وه‌یه‌كى تر‌ى عێراق سه‌یرى ده‌كات بۆ پێگه‌ى سه‌ربازى خۆى.
راپۆرته‌كه هۆشداریى له‌وه ده‌دات راگرتنى هاوكارییه‌كان بۆ هه‌رێمى كوردستان راسته‌وخۆ له به‌رژوه‌ندى ئێران و توركیادایه و ده‌شڵێ، ئێران به ته‌نیا نییه كه ده‌یه‌وێ نیگه‌رانى بوونى هێزى ئه‌مریكا له هه‌رێمى كوردستان ده‌ربكات.
به‌ڵكو توركیایش هه‌مان به‌رژوه‌ندى هه‌یه و ده‌یه‌وێ هه‌رێمى كوردستان لاواز و به‌ڕووى سوپاى توركیا كراوه بێت، تا به بیانووى په‌كه‌كه هێرش بكات.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment