سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان: هێرشه‌كه‌ى ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران سه‌قامگیریى ناوچه‌كه ئاڵۆزتر ده‌كه‌ن
نوچە نێت
بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی (13/حوزەیران/2025) ئیسرائیل ژمارەیەك شوێنی هەستیار و گرنگی كردە ئامانج، كە بەو هۆیەوە چەند بەرپرس و فەرماندەی باڵای ئێران كوژران. سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان دەڵێت، "سه‌ركۆنه‌ى هێرشه‌كه‌ى ئیسرائیل بۆ سه‌ر كۆمارى ئیسلامیى ئێران و به‌كارهێنانى هێزى سه‌ربازى له یه‌كلاكردنه‌وه‌ى ناكۆكییه‌كاندا ده‌كه‌ین."
بە گوێرەی ڕاگەیێندراوەكە، سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان دووپاتی دەكاتەوە، "ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و ڕێكارى سه‌ربازى، ڕه‌وشه‌كه خراپتر ده‌كات. له‌م كاته هه‌ستیاره‌دا، ئه‌ركى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تییه كه كاردانه‌وه‌ى خێرا و به‌په‌له‌ى هه‌بێت و كار بۆ ئه‌وه بكات ئاڵۆزى و پشێوییه‌كان له‌وه زیاتر په‌ره نه‌ستێنن و تا زووتره ڕێ له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى زیاترى دۆخه‌كه بگیرێت."
دەقی ڕاگەیێندراوەكەی سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان:
سه‌ركۆنه‌ى هێرشه‌كه‌ى ئیسرائیل بۆ سه‌ر كۆمارى ئیسلامیى ئێران و به‌كارهێنانى هێزى سه‌ربازى له یه‌كلاكردنه‌وه‌ى ناكۆكییه‌كاندا ده‌كه‌ین. ئه‌م پێشهاتانه ئارامى و سه‌قامگیریى ناوچه‌كه ئاڵۆزتر ده‌كه‌ن و ده‌بنه هه‌ڕه‌شه له سه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیریى ناوچه‌یى و نێوده‌وڵه‌تى.
ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و ڕێكارى سه‌ربازى، ڕه‌وشه‌كه خراپتر ده‌كات. له‌م كاته هه‌ستیاره‌دا، ئه‌ركى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تییه كه كاردانه‌وه‌ى خێرا و به‌په‌له‌ى هه‌بێت و كار بۆ ئه‌وه بكات ئاڵۆزى و پشێوییه‌كان له‌وه زیاتر په‌ره نه‌ستێنن و تا زووتره ڕێ له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى زیاترى دۆخه‌كه بگیرێت.
سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان
2025/6/13
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment