ئینتیفاز قه‌نبه‌ر : نێچیرڤان بارزانى بۆ ئه‌وه په‌یوه‌ندى دروست ناكات تا لایه‌نه‌كان به‌گژ یه‌كتر بكاته‌وه
لاڤین عومه‌ر، تایبه‌ت به نوچه‌نێت
نێچیرڤان بارزانى هاوكێشه‌كه‌ى ئاوه‌ژووكردووه‌ته‌وه
جاران كورد سووته‌مه‌نى ململانێیه‌كان بوو
كه‌چى ئێستا خۆى ره‌گه‌زى هاوسه‌نگییه
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 29ى ئاب كه دووه‌م رۆژى سه‌ردانه‌كه‌ى ئیمانوێل ماكرۆنى سه‌رۆكى فه‌ڕه‌نسایه بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، ئینتیفاز قه‌نبه‌ر كه سیاسه‌تمه‌دارێكى عێراقییه له ئه‌مریكا، له دیمانه‌یه‌كى كورتى نوچه‌نێت باسى له گرنگى ئه‌و سه‌ردانه كرد و گوتى، "دواى هاتنى جۆ بایدن لاوازییه‌كى زۆر به بوونى دیپلۆماسى و سه‌ربازى ئه‌مریكاوه دیاره. له‌میانه‌ى ئه‌فغانستانه‌وه بینیمان كشانه‌وه و پووكانه‌وه‌ى هه‌ژموونى ئه‌مریكا له ناوچه‌كه چۆنه! ئه‌مه‌یش تا ئه‌و كاته به‌رده‌وام ده‌بێت تا بایدن له كۆشكى سپى بێت. بۆیه ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ى كه له‌دواى ئه‌مریكاوه له رووى هێز و كاریگه‌رى له‌سه‌ر رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست دێت، ئه‌وا فه‌ڕه‌نسایه. فه‌ڕه‌نسا یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ى ئه‌وروپا و ئه‌ندامێكى ناتۆیشه و یه‌كێكه له‌و پێنج وڵاته زلهێزه، كه زۆر بۆ به‌رژه‌وه‌ندى كورد له دژى توركیا ده‌وەستێته‌وه. بینیمان ماكرۆن دیدارى نوێنه‌رانى كوردى سووریاى كرد، ئه‌مه‌یش ئاماژه‌یه‌كه بۆ توركیا كه فه‌ڕه‌نسا له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست توركیا به به‌ربه‌رستى خۆى نازانێ و گوێى پێنادات. ئه‌مه‌یه گرنگى ئاماده‌بوونى ماكرۆن له هه‌رێمى كوردستان و عێراق به تایبه‌تى كاتێك ئه‌مریكا له كۆنگره‌كه‌ی دوێنیش به‌شدار نه‌بووه و ئه‌مه كاریگه‌رى له‌سه‌ر هاوسه‌نگى نێوان كورد و توركیا ده‌بێت".
نێچیرڤان بارزانى دیپلۆماسیه‌تى فره‌یى په‌یوه‌ندى په‌یڕه‌و ده‌كات
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌کانى ئینتیفاز قه‌نبه‌ر كه خۆشى پێشتر جێگرى سه‌رۆكى حزبێكى به‌ناوبانگى عێراقى بووه كه له‌لایه‌ن ئه‌حمه‌د چه‌له‌بى سه‌رۆكایه‌تى ده‌كرا "كۆنگره‌ى نشتیمانى" باسى له گرنگى په‌یوه‌ندى كورد و فه‌ڕه‌نسا كرد و له دیمانه‌كه‌ى نوچه‌نێت گوتى، "سه‌ردانى سه‌رۆك ماكرۆن بۆ هه‌رێمى كوردستان گرنگییه‌كى تایبه‌تى هه‌یه، یه‌كه‌م وه‌رگرتنه‌وه‌ى به‌رهه‌مى ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌یه كه گه‌لى كورد و سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌ى له‌دواى 2003 وه به‌ده‌ستیان هێناوه و كه‌چى له‌به‌رانبه‌ردا له به‌غدا شكستێكى گه‌وره به‌ده‌ست هاتووه. وه‌ك پێشتریش باسمكرد كشانه‌وه‌ى ئه‌مریكا له ناوچه‌كه وا ده‌كات فه‌ڕه‌نسا بێته پێشه‌وه، بۆ مه‌سه‌له‌ى هاوسه‌نگى كورد و توركیایش ئه‌مه رۆڵى خۆى هه‌یه. لێره‌دا مه‌به‌ستم ئه‌وه نییه كه ململانێیه‌كى توركى- فه‌ڕه‌نسى له‌سه‌ر خاكى كوردستان به‌ڕێوه ده‌چێت، به‌ڵكو مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه توركیا هه‌میشه وه‌ك سه‌ركه‌وتوو- ژێركه‌وتوو مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كورد ده‌كات، به‌ڵام كاتێك كه فه‌ڕه‌نسا به شێوه‌یه‌كى به‌هێز له‌گه‌ڵ كورد ده‌وه‌ستێ ئه‌وا جۆرێك له هاوسه‌نگى له‌نێوان كورد و توركیا، فه‌ڕه‌نسا و توركیا، دروست ده‌بێت، ته‌نانه‌ت بوونى ئه‌و هاوسه‌نگییه سوودى بۆ هه‌رێمى كوردستان و خودى توركیا و ته‌نانه‌ت له به‌رژوه‌ندى عێراقیشدایه. به واتاى ئه‌وه‌ى هاوسه‌نگى سه‌قامیگرى دروست ده‌كات و ئه‌و سه‌قامگیریه‌یش بۆ هه‌ولێر زۆر گرنگه چونكه به‌و سه‌قامگیرییه هه‌ولێر پێشده‌كه‌وێ و گه‌شه ده‌كات. دووپاتى ده‌كه‌مه‌وه بوونى هاوسه‌نگى هێز له‌نێوان توركیا و فه‌ڕه‌نسا له‌سه‌ر خاكى عێراق له به‌رژوه‌ندى عێراق و توركیایش دایه".
ئاماده‌یى ماكرۆن له كوردستان
به‌رهه‌مى سه‌ركه‌وتنى گه‌لى كورد و سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌یه‌تى
وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت له ماوه‌ى چوار ساڵى رابردوودا كۆمه‌ڵێك دیدارى گرنگ له‌نێوان سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى و سەرۆک ئیمانوێل ماكرۆن هه‌بووه، هۆكارى بایه‌خدانى ماكرۆن به نێچیرڤان بارزانى چییه؟ ئینتیفاز قه‌نبه‌ر له وه‌ڵامدا گوتى، "به‌رێز نێچیرڤان بارزانى تایبه‌تمه‌ندى و توانایه‌كى هه‌یه له دیپلۆماسیه‌تى فره‌یى و فره په‌یوه‌ندى. سه‌ره‌ڕاى ئه‌مه له میانه‌ى چاودێریكردنمان بۆى له ساڵانى رابردوو ئه‌وه‌مان له نێچیرڤان بارزانى تێبینى كردووه، ئه‌و نایه‌وێ په‌یوه‌ندى دروست بكات بۆ ئه‌وه‌ى لایه‌نه‌كان بخاته دژى یه‌كتر، به‌ڵكو ده‌یه‌وێ به‌مه لایه‌نه‌كان كۆبكاته‌وه و هه‌ژموونى تاكه لایه‌نێك به‌سه‌ر ئه‌وانى تر كه‌م بكاته‌وه. واته ده‌یه‌وێ هاوسه‌نگییه‌كى سیاسى و ستراتیژى دروست بكات. بۆیه بینیمان نێچیرڤان بارزانى به شێوه‌یه‌كى سه‌رنجڕاكێش به ئاڵاى كوردستانه‌وه له تاران پێشوازى لێكرا. كه به هه‌مان شێوه‌یه‌ش له پاریس پێشوازى لێكرابوو. باسى ئه‌وه‌شیان بۆ كردم كه نێچیرڤان بارزانى چۆن له لایه‌ن تره‌مپ پێشوازى لێكراوه و ستایش كراوه، ته‌نانه‌ت تره‌مپ پێى گوتووه، "تۆ سه‌رۆكى كوردستانى".

نێچیرڤان بارزانى لایه‌نه‌كان كۆده‌كاته‌وه
ده‌سه‌ڵاتى تاكه لایه‌نێك به‌سه‌ر لایه‌نه‌كانى تر كه‌م ده‌كاته‌وه
بۆیه به‌لاى منه‌وه گرنگه نێچیرڤان بارزانى له‌م هه‌وڵانه‌ى به‌رده‌وام بێت، چونكه هاوسه‌نگى وه‌ك گوتم سه‌قامگیرى دروست ده‌كات. به‌ڵام ئه‌گه‌رهاتوو ته‌نیا هێزێك به‌سه‌ر كوردستان بسه‌پێنرێ، بوونى توركیا یان ئێران به ته‌نیا بێت، ئه‌وا سه‌قامگیرى و پێشكه‌وتنى كوردستان له‌ناو ده‌بات و گۆشه‌گیرى ده‌كات. به‌ڵام كاتێك توركیا و ئێران و وڵاتانى تر په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان هه‌بێت ئه‌وا كوردستان وه‌ك ئێستا سه‌قامگیر ده‌بێت. ئه‌مه‌یه تیۆر و شێوازى نێچیرڤان بارزانییه له كارى دیپلۆماسى، كۆكردنه‌وه‌ى لایه‌نه‌كان تا سوودیان لێ وه‌ربگیرێت و هه‌رێمى كوردستان پێشبخرێت، نه‌وه‌ك ململانێ كه گه‌لى كوردستان باجه‌كه‌ى بدات. كورد له مێژووى درێژى خۆیدا زۆر به ده‌ست ئه‌مه ناڵاندوویه‌تى، لایه‌نه‌كان ململانێ له‌سه‌ر كورد ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى بیكه‌نه سووته‌مه‌نى خۆیان. نێچیرڤان بارزانى ئه‌و هاوكێشه‌یه ئاوەژوو دەکاته‌وه له‌برى ئه‌وه‌ى گه‌لى كورد سووته‌مه‌نى ململانێیه‌كان بێت، ئێستا خۆى بووه‌ته ره‌گه‌زێك له هاوسه‌نگى و سه‌قامگیرى ناوچه‌كه".
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment