سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان و وەزیرى دەوڵەت لە وەزارەتى دەرەوەى ئەڵمانیا کۆبوونەوە
نوچەنێت:
ئەمڕۆ شەممە (20)ی تشرینى دووەم (2021)، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ میگێل بێرگەر وەزیری دەوڵەت لە وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا کۆبووەوە.
حكوومەتى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی ئەڵمانیا و هەرێمی کوردستان و دۆخی کۆچبەران لە سەر سنووری بێلارووس و پۆڵەندا کرا."
هەروەک لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، "وەزیری دەوڵەتی ئەڵمانیا ، سوپاسی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد بۆ ئەو ڕێکارانەی گرتوویەتەبەر لە بەرامبەر ئەوانەی بازرگانی بە مرۆڤەوە دەکەن و ڕێگریکردن لە کۆچکردنی نایاسایی و کارئاسانیکردن بۆ گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەی کۆچبەران بۆ هەرێمی کوردستان."
جێگەى ئاماژەپێدانە، دوێنێ سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان بۆ بەشداریکردن لە کۆڕبەندى مەنامە 2021 سەردانى بەحرێنى کرد.



0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment