پێشبینى ده‌كرێت نرخى نه‌وت به‌ره‌و 100 دۆلار به‌رز بێته‌وه‌ ئابووری جیهان

نوچه‌نێت

دوو بانكى به‌ناوبانگى ئه‌مریكى پێشبینى ده‌كه‌ن نرخى به‌رمیلێك نه‌وت بۆ 100 دۆلار به‌رز بێته‌وه‌ و ئه‌مه‌یش نرخێكه‌ له‌ساڵى 2014 وه‌ نه‌وت به‌خۆیه‌وه‌ى نه‌دیوه‌.

دوو بانكى به‌ناوبانگ له‌ وۆڵ ستریتى ئه‌مریكى به‌ ناوى جى پى مۆرگان "JPMorgan Chase" و گۆڵدمان ساكس " Goldman Sachs "پێشبینى ده‌كه‌ن نرخى به‌رمیلێك نه‌وت بۆ 100 دۆلار به‌رزببێته‌وه‌.

ئه‌مساڵ نه‌وت ده‌گاته‌ 80 دۆلار
 

ئه‌مه‌یش نرخێكه‌ له‌ ساڵى 2014 وه‌ نه‌وت پێى نه‌گه‌یشتووه‌.

له‌ پێشبینیه‌كانى ئه‌و دوو بانكه‌ هاتووه‌، هه‌ركه‌ په‌تا كۆرۆنا سنووردار كرا، ئه‌وا هه‌ست به‌ به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت ده‌كرێت.

كریستیان مالك له‌ به‌شى نه‌وت و گازى جى پى مۆرگان ده‌ڵێ، "ده‌كرێ نرخى نه‌وت به‌ 100 دۆلار یان سه‌رووى 100 دۆلار ببینین".

جیفرى كۆرى شرۆڤه‌كارى به‌ ئه‌زمون له‌ گۆڵدمان ساكس هه‌مان پێشبینى هه‌یه‌ و بۆ ئه‌مساڵیش پێیوایه‌ نرخى به‌رمیلێك نه‌وت به‌ 80 دۆلار ده‌بینرێت.

دواى ساڵێك ئه‌مڕۆ بۆ یه‌كه‌مجار نرخى خاوى برێنت گه‌یشته‌ 65 دۆلار بۆ به‌رمیلێك.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین