ئایا ئێران دەستبەردارى هاوپەیمانەكانى دەبێت لە عێراق؟
نوچەنێت:
فیراس ئیلیاس
سەعید خەتیبزادە وتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى سەركۆنەى ئەو هێرشەى كرد، دواتر ئیسماعیل قائانى فەرماندەى فەیلەقى قودس سەردانى بەغداى كرد، لە كۆبوونەوەكانى لەگەڵ گرووپە شیعەكان رەخنەى لە هەڵسوكەوتى سەركردەكانیان گرت، ئەو هەڵوێستەى ئێران بۆ ناوچەكە گۆڕانكاریەكى نوێ بوو، پێشتریش تاران رەخنەى لەسەردانى عەبدوڵا بن زایدى وەزیرى دەرەوەى ئیمارات بۆ سووریا نەبوو، لە لایەكى تریشەوە حوسێن ئەمیر عەبدولیهان لەگەڵ وەزیرانى دەرەوەى ئوردن و میسر گفتوگۆیان كرد، ئەگەرى دەستپێكردنەوەى گفتوگۆى نێوان سعوودییە و ئێرانیش نزیك بۆتەوە، ئەوانە كۆمەڵێك گۆڕانكارى نوێن.
ئەو هەڵوێستانەى ئێران ئاماژەیە بۆ دیدى نوێى پراگماتى ئەو وڵاتە، گۆڕینى هەڵوێستى تاران بەرانبەر ناوچەوەكە كۆمەڵێك هۆكارى ناوخۆى و دەرەكى هەیە، بەتایبەتى پەیوەست بە رۆڵى ئێران لە عێراق، ئەوەش بە هۆى شكستهێنانى هاوپەیمانەكانیەتى لەو هەڵبژاردنە پێشوەختە، ئەو كارەى تاران لەپێناو خۆپاراستنیەتى لە زیانى نوێ، چونكە لە مانگى تشرینى دووەمى (2019) دەركەوتووە كە گەلى عێراقى لەو رۆڵەى بەرانبەر ئێران بینى، ئەوەش بۆتە هۆى نیگەرانى دەسەڵاتدارانى نوێى تاران، چونكە رۆڵى داهاتوویان پەیوەستە بە باردۆخى ئێستا، بۆیە لەئێستاوە بیرى لێ دەكەنەوە، بۆ ئەوەى رووبەڕووى قەیرانى زیاتر نەبنەوە.
ئەو هێرشەى كرایە سەر كازمى چانسێكى گەورەى پێى داوە بۆ ئەوەى دووبارە پۆستى سەرۆك وەزیران وەربگرێتەوە، بەگوێرەى راگەیێندراوە ناوخۆى و نێودەوڵەتییەكان جارێكى تر كازمى دەبێتەوە سەرۆك وەزیران، تەنانەت خودى گرووپە چەكدارەكان سەركۆنەى ئەو هێرشەیان كرد، ئێران دەزانێت ئەو هێرشە كازمى گەورەتر كرد، هەر بۆیەش ناكۆكى توند لە نێوان عەسائیبیى ئەهلى حەق و ئیرەج مەسجیدى باڵیۆزى تاران لە بەغدا دروست بوو، لە یەكەم دەركەوتنى ناكۆكى نێوان تاران و گروو چەكدارەكان، ئەمیر تائى سەركردەى عەسائیبى ئەهلى حەق لە وەڵامى تویتێكى باڵیۆزى ئێران نووسى "ئیرەج مەسجیدى كارى باڵیۆزى لەبیر چۆتەوە، بووە بە پەیامنێر".
لەدواى كوشتنى قاسم سولەیمانى ناكۆكى سیاسى عەسائیبى ئەهلى حەق و فەیلەقى قودس و باڵیۆزى ئێران زیاد بووە، چونكە تاران رۆڵى كەسایەتییە عێراقیەكانى نزیك لە خۆى دابەشكردووە، هادى عامرى وەك بەرپرسى هاوپەیمانى فەتح دیاریكرد، ئەكرەم كەعبى كرد بە نوێنەرى فەیلەقى قودس لە عێراق، عەبدولعزیز مەحمەداوى كرد بە سەرۆك ئەركانى حەشدى شەعبى، قەیس غەزعەلى بەرپرسى عەسائیب مایەوە لەو هاوكێشە نوێیە بۆ پێگەیەك دەگەڕا.
لە كۆتایى ساڵى رابردوو گرووپە شیعەكان چەند مووشەكێكیان ئاراستەى باڵیۆزخانەى ئەمریكا لە بەغدا كرد، قائانى سەردانى بەغداى كرد و ئیدانەى هێرشەكانى كرد، راشیگەیاند، "وڵاتەكەى پێشتر ئاگادارى ئەو هێرشانە نەبووە"، ئەو كاتە ناكۆكییە قووڵەكانى نێوان گرووپە چەكدارەكان و تاران دەركەوت.
تویتەكەى ئەمیر تائى دژ بە مەسجیدى ئەوە روون دەكاتەوە، كە عەسائیب ترسى هەیە لە داهاتوو ببێتە قوریانى، پێشتریش سەرایاى خوراسانى بوونە قوربانى، لێرەدا پێویستە ئاماژە بە قەبارەى ئەو ناكۆكییەى نێوانیان بكەین، كە ئێستا ئاستى پەیوەندییەكانیان گەیشتۆتە پچڕان، بەڵام لەهەمان كاتیش هەردوو لا پێویستیان بە یەكترە، ئەوەش ئەو گریمانەیە بەهێز دەكات كە عەسائیب زۆر بەخێرایى دەگەڕێتەوە ژێر فەرمانەكانى ئێران، چونكە ئێران نایەوێت زیادەڕەوى لە بەكارهێنانى كارتى گرووپەكان بكات، بەتایبەت لەو قۆناغە دانیشتنەكانى ڤێیەنا نزیكە دەست پێبكاتەوە، ئێران بۆ پاراستنى ئاسایشى رێگە وشكانییەكان لە تارانەوە تا دەگاتە دەریاى سپى لە رۆڵى ئەو گرووپانە تێگەیشتووە.
تاران بەم دواییە بۆى دەركەوت ناتوانێت گرووپە چەكدارەكان پابەندى رێنمایى و هەڵوێستەكانى خۆى بكات، بۆیە دەخوازێت دووبارە پێكهاتەى ئەو گروپانە داڕێژێتەوە، لەهەمان كاتیش رووداوەكانى دواى كوشتنى قاسمى سولەیمانى و ئەبوو مەهدى موهەندیس هەڵوێستى داهاتووى مەرجەعەیەتى نەجەفى بەهێزتر كرد، ئەمریكاش هۆشدارى توندى دا، ئەوە ئێرانى ناچاكرد ستراتیژیى خۆى لە عێراق بگۆڕێت، بەتایبەت تا ئەو چركەساتە قائانى نەیتوانیوە ئەو گرووپانە كۆنتڕۆل بكات، ئەوەش واتە دەبێت لە داهاتووێكى نزیك گۆڕانكارى لە پێهاتەى ئەو گرووپانەدا بكات، یا دەبێت لێكیان دوور بخاتەوە یاخود یەكیانخات یا هەڵیاندەوەشێنێتەوە، چونكە لەو قۆناغە لەسەر هەژموونى ئێران بووینە بارگرانى.
كابینەكانى حكومەتى عێراق نەیتوانى كۆنتڕۆڵى ئەو گرووپانە بكەن، ئەوەش بەڕوونى كاریگەرى لە سەر دیارنەبوونى رۆڵیان لە ناوخۆ و دەرەوەى وڵاتەكەى هەبوو، لێكەوتەى خراپیشى لەسەر بارودۆخى ناوخۆیى هەبووە، ئەو كاریگەریەش بۆتە هۆى ململانێى شەقامى عێراقى لە سەر ئەنجامى هەڵبژاردنەكان.
ئەگەرى ئەوە هەیە جارێكى تر گرووپەكان راستەوخۆ لەگەڵ حكومەتى عێراق بكەونە ململانێ، هۆكارەكەشى ئەوەیە پەیوەستن بە ئێران، كە زۆرترین پێشێلكارى بەرانبەر سەروەرى عێراق كردووە، ئاییندەى ئەو گرووپانە بەو جۆرەى ئێستا دەمێننەوە یاخود گۆڕانكارى بەسەر دادێت؟ ئەوە پێویستى بە رێكارى یاسایى لە پەرلەمانى عێراق هەیە، بەڵام ئاڕاستەیەكى سیاسى هەیە هەوڵدەدات رۆڵى ئەو گرووپانە كەم كاتەوە، بۆ ئەوەى لەگەڵ بارودۆخى ئێستاى سیستەمى سیاسى بگونجێت.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment