وەزیرى دەرەوەى عێراق: ئەمەریکا هۆشدارى داوەتە ئێران و گرووپە چەکدارەکان عێراق ناوچەکە و جیهان
د.فوئاد حوسێن، وەزیرى دەرەوەى عێراق رایگەیاند، ئەمەریکا پەیامێکى ئاراستەى ئێران و گرووپە چەکدارەکان کردووە، لە پەیامەکەدا هاتووە، ئەگەر هێرشەکانیان بەردەوام بێت، ئەوا عێراق رادەکێشنە ناو جەنگێک.

ئەمڕۆ یەکشەممە (11/شوبات/2024) ماڵپەڕى (شەفەق نیوز) بڵاوى کردەوە، د.فوئاد حوسێن لە دیدارێکى کەناڵى بى بى سى بەریتانى رایگاندووە، دۆخى ئەمەریکا و ئێران زۆر ئاڵۆزە، هیوادارم هەردوولا هێرشەکانیان رابگرن، پێویست ناکاتە ئەو دوو وڵاتە ململانێکانیان بهێننە سەر خاکى عێراق، بە تایبەت ئێمە زیانى زۆرمان بەرکەوتووە. 

لە بەشێکى دیکەى قسەکانى ئاماژەى بەوە کرد، پێویستە دانوستاندنەکان سەبارەت بە کشانەوەى هێزەکانى ئەمەریکا لە عێراق دەست پێبکاتەوە.

دەربارەى گرووپە چەکدارەکانیش گوتى، ئێستا رووبەڕووى ئاڵنگەرى بوونەتەوە، گفتوگۆمان لەگەڵ زۆربەى سەرکردە سیاسییەکانى ئێستا کردووە، ئەوانیش قسە لەسەر پرس بابەت دەکەن.

دەربارەى پەیامەکەى ئەمەریکاش گوتى، ئەگەر بەو جۆرە بەردەوام بن، وڵاتەکەمان رادەکێشنە ناو جەنگێک کە جەنگى ئێمە نییە، ئەوەش لە کاتێکدایە پەیامەکە گەیشتۆتە تاران و گرووپە چەکدارەکان.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین