سەرۆک بارزانى و باڵیۆزى چیک جەخت لەپەیوەندیى مێژووى گەلى کوردستان و چیک دەکەنەوە کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆك بارزانی و  باڵیۆزی تازەی كۆماری چیك لە عێراق، لە دیدارێکدا جەختیان لەسەر پەیوەندییە مێژووییەکانى گەلى کوردستان و کۆمارى چیک  کردەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە (22)ى تشرینى دووەم (2021)، سەرۆک مەسعود بارزانى، لە سەلاحەددین پێشوازی لە پیتەر ستێپانێك باڵیۆزی تازەی كۆماری چیك لە عێراق كرد.

بارەگاى بارزانى لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "وێڕای ئاماژەدان بە پەیوەندییە مێژووییەكانی گەلی كوردستان و كۆماری چیك جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری چیك لە بواری ئابووری و كولتووری و ئاكادیمی كرایەوە."

دەربارەى بارودۆخى عێراق سیاسیی عێراق و هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕاگەیێندراوەکەى بارەگاى بارزانى دەڵێت، "هەردوولا هیوایان خواست ئەنجامەكانی هەڵبژاردن ببێتە مایەی گۆڕانی ئیجابی لە پڕۆسەی سیاسیی عێراق و بەدیهاتنی سەقامگیری و جێبەجێبوونی خواستی هاووڵاتیان."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین