ئایا سوننه‌كانى عێراق له چوارچێوه‌ى هاوپه‌یمانییه‌ك كۆده‌بنه‌وه؟
نوچه‌نێت
هاوكات له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامى لێكتێگه‌یشتن و دانوستاندنه‌كانى نێوان سه‌ركرده‌كانیان، ته‌قه‌دوم و عه‌زم ده‌ستیان به كێشانى رووخسارى هاوپه‌یمانییه نوێیه‌كه‌یان كردووه، كه خه‌ریكه به‌م نزیكانه راده‌گه‌یێندرێت و چاوه‌ڕوانى راگه‌یاندنى ئه‌نجامى كۆتایى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى ده‌كرێت كه له ئۆكتۆبه‌رى رابردوو به‌ڕێوه‌چوو.
یه‌كخستنى ماڵى سوننه
عه‌دلى محه‌مه‌د سه‌ركرده له هاوپه‌یمانى ته‌قه‌دوم بۆ جه‌زیره باس له‌وه ده‌كات لێكتێگه‌يشتنى راسته‌قینه له‌نێوان محه‌مه‌د حه‌لبووسى و خه‌نجه‌ر هه‌یه له‌باره‌ى پێكهێنانى هاوپه‌یمانییه‌كى یه‌كگرتووى سوننه له په‌رله‌مانى نوێ‌دا.
سه‌باره‌ت به كۆسپه‌كانى به‌رده‌م ئه‌و هاوپه‌یمانییه، عه‌دلى محه‌مه‌د روونى ده‌كاته‌وه هه‌وادارى خه‌نجه‌ر بۆ چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى شیعه "كه ئه‌مه‌یان ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردن رەتده‌كاته‌وه"، دیارترین كۆسپه له‌به‌رده‌م به فه‌رمى راگه‌یاندنى هاوپه‌یمانییه‌كه.
حه‌لبووسى بۆ سه‌رۆكى په‌رله‌مان و خه‌نجه‌ر بۆ جێگرى سه‌رۆك كۆمار كاندید ده‌كرێن
عه‌دلى محه‌مه‌د ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌یش كرد مه‌زنده ده‌كرێت له‌دواى راگه‌یاندنى ئه‌نجامى كۆتایى هه‌ڵبژاردن و یه‌كلابوونه‌وه‌ى تانه‌كان ئه‌وا هاوپه‌یمانییه‌كه رابگه‌یێندرێت. ئه‌م سه‌ركرده‌یه ته‌قه‌دوم پێشبینى ده‌كات چه‌ندان لایه‌نى تر و په‌رله‌مانتارى سوننه بچنه ناو هاوپه‌یمانییه‌كه و پێكهێنانى ماڵێكى سوننه كه له‌دواى 2003 وه به‌هێزترین و گه‌وره‌ترین هاوپه‌یمانى سوننه بێت.
هه‌ر دوو لایه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتوون، پاڵپشتى محه‌مه‌د حه‌لبووسى بكرێت بۆ سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى عێراق بۆ جارى دووه‌م، هه‌روه‌ها پاڵپشتى خه‌میس خه‌نجه‌ر بكرێت بۆ پۆستى جێگرى سه‌رۆك كۆمار.
عه‌دلى محه‌مه‌د باس له‌وه ده‌كات رێككه‌وتنێك هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى حه‌لبووسى سه‌رۆكایه‌تى ماڵى شیعه بكات، به تایبه‌تى كه ده‌زانرێت هاوپه‌یمانییه‌كه‌ى له‌نێو سوننه‌دا زۆرترین كورسى هه‌یه. له كۆتایى قسه‌كانیشى عه‌دلى محه‌مه‌د گوتى، "ئه‌و هاوپه‌یمانیه ژماره‌ى كورسییه‌كانی له په‌رله‌مانى نوێ 68 كورسى ده‌بێت".
به‌گوێره‌ى ئه‌نجامه سه‌ره‌تاییه‌كان هاوپه‌یمانى ته‌قه‌دوم دووه‌مى هه‌ڵبژاردنه به 38 كورسى، دووه‌مى سوننه‌یش كه عه‌زمه 15 كورسى هه‌یه و ره‌وتى سه‌دریش 73 ى كورسى هێناوه.
ئیحسان شه‌مه‌رى سه‌رۆكى سه‌نته‌رى بیركردنه‌وه‌ى سیاسى له لێدوانێكى بۆ ماڵپه‌ڕى جه‌زیره هاوپه‌یمانى حه‌لبووسى و خه‌نجه‌ر به "ته‌كتیكى" و "قۆناغى" ده‌زانێت، بۆ ئه‌وه‌یه به‌هێزه‌وە سوننه بچێنه ناو پرۆسه‌ى پێكهێنانى حكومه‌ته‌وه.
شه‌مه‌رى پێیوایه قه‌واره‌ى بچووكى سوننه دەچنه ریزى ئه‌و هاوپه‌یمانیه نوێیه‌وه و بۆ ئه‌وه‌ى جارێكى تر ماڵى سوننه پێكبهێنرێته‌وه و ئه‌و ناكۆكیانه تێپه‌ڕێنن كه له ساڵانى رابردوودا به‌خۆیانه‌وه دیوه.
به لێكدانه‌وه‌ى چاودێرانى سیاسى لایه‌نه‌كانى سوننه له داواكارییه‌كانیان دووپات له‌سه‌ر ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى ئه‌و ناوچانه ده‌كه‌نەوە كه له جه‌نگى دژ به داعش له ماوه‌ى 2014 -2017 وێران بوون، ئه‌مه و سه‌ره‌ڕاى به‌شداربوونى زیاتریان له پرۆسه‌ى سیاسی‌دا.
سوننه هه‌وڵى كۆكردنه‌وه‌ى 68 كورسى ده‌دات
شه‌مه‌رى به دوورى ده‌زانێ قه‌واره بچووكه‌كانى سوننه كه له هه‌ڵبژاردن براوه‌ن ببن به هاوپه‌یمان و قه‌واره‌ى ئۆپۆزسیۆنى حكومه‌تى نوێ، وه‌ك ئه‌وه‌ى له هه‌ندێك لایه‌نى شیعه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت. ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌یش كرد، هاوپه‌یمانى سوننه قوڕساییه‌كى گه‌وره‌ى ده‌بێت له نێوه‌ندى سیاسی‌دا له‌میانه‌ى قۆناغه‌كانى پێكهێنانى حكومه‌ت و چه‌ندان ده‌رگای بۆ ده‌کرێته‌وه بۆ جێبه‌جێكردنى داواكارییه‌كانیان له‌وانه گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌كان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى ناوچه زیانلێكه‌وتووه‌كانى شه‌ڕى داعش و چه‌ندان دۆسیه‌ى تر.
دووبه‌ره‌كى سیاسى
سه‌عد زوبه‌یدى توێژه‌رى سیاسى باس له‌وه ده‌كات، له‌و بارودۆخه سیاسیه‌ى كه عێراق پێیدا تێده‌په‌ڕێت و له پاڵ دووبه‌ره‌كییه‌كانى ناو ماڵى شیعه، ده‌رگایه‌ك له‌به‌رده‌م سوننه و كورد كراوه‌ته‌وه بۆئه‌وه‌ى جارێكى تر هاوپه‌یمانى گه‌وره پێكبهێنن.
زوبه‌یدى پێیوایه ئه‌و دووبه‌ره‌كییه‌ى له‌نێوان لایه‌نه شیعه‌كان هه‌یه، به نه‌رێنى له‌سه‌ر پێكهێنانى حكومه‌تى نوێ ده‌شكێته‌وه و به تایبه‌تیش كه ده‌زانرێت ململانێیه‌كه له‌سه‌ر سه‌رۆك وه‌زیرانه، بۆیه لایه‌نه‌كانى سوننه كه‌وتوونه‌ته‌خۆ بۆئه‌وه‌ى به زووترین كات پۆستى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان یه‌كلایى بكه‌نه‌وه.
ئه‌و توێژه‌ره سیاسییه ده‌شڵێ، "قوڕسایى نوێى سوننه كار ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى به‌هێزه‌وه بۆچوونه‌كانى خۆى له‌باره‌ى كاندیدكردنى سه‌رۆكى نوێى حكومه‌ت بسه‌پێنێ" (ئه‌م پۆسته‌یش له شایسته سیاسییه‌كه‌ى شیعه‌یه).
له 10ى ئۆكتۆبه‌رى رابردوو عێراقییه‌كان له پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان به‌شدار بوون، كه له‌دواى 2003 وه پێنجه‌م هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى ده‌بێت. هه‌ڵبژاردنه‌كه بایكۆتێكى گه‌وره‌ى به خۆیه‌وه بینى، بۆیه رێژه‌ى به‌شداربوون تێیدا نه‌گه‌یشته 43%، به‌گوێره‌ى داتاكانى كۆمیسیۆن. ئه‌مه‌یش كه‌مترین رێژه‌یه كه له هه‌ڵبژاردنه‌كانى په‌رله‌مانى عێراق تۆماركرابێت. ئێستایش زیاتر له مانگێكه ده‌وروبه‌رى ناوچه‌ى سه‌وزى ناوه‌ڕاستى به‌غدا خۆپیشاندان و ناڕه‌زایى لایه‌نگرانى ئه‌و حزبانه به‌خۆوه ده‌بینى كه به‌گوێره‌ى ئه‌نجامه به‌راییه‌كان دۆڕاون.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment