هاوپه‌یمانى عه‌زم: سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان بۆ ئێمه‌یە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

سه‌ركرده‌یه‌كى هاوپه‌یمانى عه‌زم رایگه‌یاند، "سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان بۆ هاوپه‌یمانى عه‌زم ده‌بێت و هاوپه‌یمانى ته‌قه‌دوم، پێشتر به‌شى خۆى له‌ سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان بردووه‌".

ئه‌یاد جبوورى سه‌ركرده‌ له‌ هاوپه‌یمانى عه‌زم كه‌  خه‌میس خه‌نجه‌ر سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ چوارى كانوونى دووه‌م له‌ لێدوانێكى بۆ ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى عێراقى رایگه‌یاند هاوپه‌یمانییه‌كه‌ى له‌ دانیشتنى یه‌كه‌مى په‌رله‌مان كاندیدى بۆ سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان ده‌بێت و ئه‌و پۆسته‌ به‌ شایسته‌ى خۆى ده‌زانێت.

سه‌باره‌ت به‌ هاوپه‌یمانى ته‌قه‌دومى سوننه‌ كه‌ محه‌مه‌د حه‌لبووسى سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات و ئه‌وانیش داواى ئه‌و پۆسته‌ ده‌كه‌ن، ئه‌یاد جبوورى ده‌ڵێ، "له‌ قۆناغى رابردوو هاوپه‌یمانى ته‌قه‌دوم له‌ سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى ده‌رفه‌تى پێدراوه‌".

به‌گوێره‌ى ته‌وافووقى سیاسى نێوان پێكهاته‌كانى عێراق، له‌دواى 2003 وه‌ سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان بۆ سوننه‌، سه‌رۆكایه‌تى كۆمار بۆ كورد، سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت بۆ شیعه‌ ده‌بێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین