نیوەی پارەی جیهان بۆ زێڕە (سپـی)یەکەیە! ئابووری جیهان
دابەشنەکردنی دادپەروەرانەی ڤاکسینی دژی پەتای کۆرۆنا، تێچووی بەرهەمهێنانی ڤاکسینی بۆ ٪49 داهاتی ئابووری جیهان لە کۆتاییەکانی ساڵی 2021دا بەرزدەکاتەوە

نوچەنێت

سەنتەری توێژینەوەی سیاسەتی ئابووری جیهان، لە نوێترین توێژینەوەدا ڕایگەیاندووە: "ڕێژەی %49ـی خەرجییەکانی ئابووری وڵاتان بۆ بەرهەمهێنانی ڤاکسینە، بەتایبەت لە وڵاتە پێشکەتوو و پیشەسازییەکان." پەتای کۆرۆنا جیهانی لە ئەگەری بەرپابوونی جەنگی ئابوری (ڤایرۆس)ی، بە ئاگا هێنایەوە، دوای ئەوەی سەرجەم بازاڕە جیهانی و ناوەندە گرنگەکانی ئابووری جیهانی پەکخست، گۆڕانکاری لە پرسە کۆمەڵایەتییەکان هێنایە کایەوە، سنوورەکان داخران و، گەشتکردن لە نێوان وڵاتان قەدەغەکرا، بەکاربردنی کەرەستەکانی خواردن و پزیشکی زیادیکرد و، لە بەرامبەردا بەرهەمە پێشەسازییەکان لە بەشێکی وڵاتان پەککەوتن، هاوکێشە سیاسییەکانی ئاڵۆزتر کرد  ئەمانە هۆکاری سەرەکی بوون لە دابەزینی گەشەی ئابووری جیهان بە ڕێژەی %4.4. 

دوای ساڵێک تێپەڕبوون بەسەر ئەم پەتایە، هـزرسـاز و سیاسەتدارێژەکانی جیهانی کەوتنە دانوستان، بۆ دۆزینەوەی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا و بەرهەمهێانی، هەڵسەنگاندنی کاریگەرییەکانی دروستکردنی، هەناردەکردنی بۆ وڵاتان و لێکدانەوە بۆ خەرجییەکانی بەرهەمهێنانی و کاریگەرییەکانی لەسەر هاوکێشە ئابوورییەکان، بەتایبەت وڵاتانی ئابووری گەشەسەندوو. 

پرسی خەرجی بەرهەمهێنانی ڤاکسین، لێکەوتەکانی زیاترن لەسەر وڵاتانی پێشکەوتوو، چونکە ئەم وڵاتە پێشەسازییانە خاوەن کۆمپانیای زەبەلاحن و، وەک پردێکی هەناردەکردنی ئەم زێڕە سپـی (ڤـاکسـین)ـییەن، بۆ وڵاتانی هەژارو تازە گەشەسەندوو، چونکە پەتای کۆرۆنا کاریگەری لەسەر تەواوی بازاڕەکان کرد و،  ئابورییەکەیانی داتەپاند، ئەمەش بووە هۆی داڕمانی ئابووری جیهان و، دابەزینی داهاتی تاکە کەس(GDP). 

توێژینەوەکە لە 65 وڵاتی جودا و 35 سێکتەری جودا ئەنجامدراوە، دەرئەنجامەکان دەرخەری ئەو ڕاستییەن، کە دابەشنەکردنی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا بە شێوازێکی نادادپەروەر، هۆکاری زیادبوونی تێچووی بەرهەمهێنانە لە %13 بۆ %49، لە داهاتی ناوخۆیی  وڵاتانی جیهان لە ساڵی2021ـدا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین