شه‌ڕ و پێكدادان له‌نێوان میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى دروست ده‌بێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

سه‌رۆكایه‌تى حه‌شدى شه‌عبى ئاشكراى ده‌كات به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ له‌ به‌غدا هه‌ڵیان كوتاوه‌ته‌ سه‌ر باره‌گایه‌كى میلیشیاكان، شه‌ڕ وپێكدادان دروست بووه‌.

به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 23 ى تشرینى دووه‌م "نۆڤێمبه‌ر" هێزى ئه‌منى سه‌ربه‌ حه‌شد شه‌عبى له‌ گۆڕه‌پانى عه‌ده‌ن له‌ باكوورى به‌غداى پایته‌خت، هه‌ڵده‌كوتنه‌ سه‌ر باره‌گایه‌كى میلیشیاكان. وه‌ك ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى حه‌شد ئاماژه‌ى بۆ كردووه‌ چه‌كداره‌كانى ناو باره‌گاكه‌ به‌ره‌نگارى هێزه‌ ئه‌منییه‌كه‌ى حه‌شدى شه‌عبى بوونه‌ته‌وه‌ و له‌ ئه‌نجامدا پێكدادان دروست بووه‌.

حه‌شدى شه‌عبى باس له‌وه‌ ده‌كات هۆكاره‌كه‌ ئه‌وه‌ بووه‌ ئه‌و میلیشیایه‌ به‌ "فێڵ" ناوى حه‌شدى شه‌عبى وه‌رگرتووه‌ و بۆ به‌رژوه‌ندى كه‌سى كاریان كردووه‌، ئاشكرایشى ده‌كات حه‌وت كه‌س گیراون و ژماره‌یه‌ك چه‌كیش له‌ باره‌گاكه‌ ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌ك به‌ رۆژنامه‌ى "عه‌ره‌بى جه‌دید"ى راگه‌یاندووه‌، ئه‌و باره‌گایه‌ بۆ گرووپى "ئه‌نساروڵا ئه‌وفیا" ده‌گه‌ڕێته‌وه‌. ئه‌و گرووپه‌ ماوه‌یه‌كى كەمه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ و پێشتریش به‌رپرسیارێتى هێرشه‌كانى سه‌ر هه‌ولێرى له‌ ئه‌ستۆ گرتووه‌. 

رۆژى پێنجشه‌ممه‌ى رابردوو موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در كه‌ براوه‌ى یه‌كه‌مى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى عێراقه‌ داواى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى میلیشیاكانى كرد، تا به‌شێكیان بخرێنه‌ ژێر فه‌رمانى سه‌رۆكایه‌تى حه‌شدى شه‌عبى.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین