میلیشیاكانى سه‌ربه‌ ئێران به‌ چه‌كدادان رازى ده‌بن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

میلیشیاكانى شیعه‌ى عێراق ئه‌وانه‌ى سه‌ربه‌ ئێرانن به‌ پێشنیارى موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در بۆ چه‌كدادان رازى ده‌بن، ئه‌مه‌یش به‌ ئامانجى ئه‌وه‌ى له‌ حكومه‌تى داهاتوودا به‌شدار بن.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 21 ى تشرینى دووه‌م "نۆڤێمبه‌ر" رۆژنامه‌ى عه‌ره‌ب له‌ راپۆرتێكدا بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌، هه‌ر یه‌كه‌ له‌ میلیشیاى كه‌تائیبى حزبوڵاى عێراقى و عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌ق به‌ پێشنیارى موقته‌دا سه‌در بۆ دانانى چه‌ك رازى ده‌بن و له‌م كاره‌یشدا دوو ئامانجیان هه‌یه‌.

یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه‌ به‌شداربوونیان له‌ حكومه‌تى داهاتووى عێراق مسۆگه‌ر بكه‌ن، كه‌ ره‌وتى سه‌در سه‌رپه‌رشتى پێكهێنانى ده‌كات و دووه‌میشیان ئه‌وه‌یه‌ خۆیان له‌ مه‌سه‌له‌ى تۆمه‌تباربوون به‌ هێرشكردنه‌ سه‌ر ماڵى كازمى بدزنه‌وه‌.

لێدوانى به‌رپرسانى ئه‌م دوو میلیشیایه‌ دووپاتى ئه‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌، كه‌ ئه‌وان رازین بخرێنه‌ سه‌ر میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى و له‌ژێر فه‌رمانى سه‌ركردایه‌تى حه‌شددابن، هه‌مان ماف و ئه‌ركیان هه‌بێت، كه‌ هێزه‌كانى ترى ناو حه‌شد هه‌یانه‌. ته‌نانه‌ت باسیان له‌وه‌ كردووه‌ بۆ ئه‌مه‌ مه‌به‌سته‌ په‌یوه‌ندییان به‌ به‌رپرسانى حه‌شد كردووه‌.

رۆژى پێنجشه‌ممه‌ى رابردوو موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى دووپاتى له‌سه‌ر پێكهێنانى حكومه‌تى زۆرینه‌ كرده‌وه‌ و داوایشى له‌ میلیشیاكان كرد چه‌كه‌كانیان دابنێن.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین