ئەمڕۆ مووچەى وەزارەتى تەندروستى دابەشدەکرێت کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

بەپێى ڕاگەیێندراوى وەزارەتى دارایى و ئابوورى حکومەتى هەرێمى کوردستان، ئەمڕۆ دەست بەدابەشکردنى مووچەى مانگى تشرینى دووەم دەکرێت و وەزارەتى تەندروستى وەک یەکەم وەزارەت مووچە وەردەگرن.

وەزارەتى دارایى و ئابوورى لە ڕۆژى (23)ى تشرینى دووەم ڕاگەیاند، "رۆژی پێنجشەممە بەرواری 25/11/2021، دەست بەدابەشکردنى مووچەى مانگى تشرینى دووەم دەکرێت.

وەزارەتى دارایى و ئابوورى لە ڕاگەیێندراوەکەیدا ئاماژە بەوەشدەکات، وەک مانگى ڕابردوو یەکەم وەزارەت ڕۆژى پێنجەشممە مووچەی وەزارەتی تەندروستی بەبێ لێبڕین دابەش دەکەن.

مووچەى ئەم مانگەشە بەبێ لێبرێن دابەشبکرێ، هەروەک هەفتەى ڕابردوو ئاوات شێخ جەناب، وەزیرى دارایى و ئابوورى ڕاگەیاندبوو، مووچەى مانگى (11) لە کاتى خۆیدا بەسەر فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان بەبێ لێبڕێن دابەشدەکرێ.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین