بەغدا (200) ملیار دینارەکە بۆ هەرێمى کوردستان دەنێرێت کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

وەزارەتى دارایى و ئابوورى هەرێمى کوردستان دەربارەى (200) ملیارە دینارەکەى کەى بەغدا ئاشکراى دەکات، پارەکە گەیشتۆتە هەرێمى کوردستان، ڕاوێژکارێکى سەرۆک وەزیرانى عێراقیش دەڵێت، هۆکارەکە تەکنیکى بوو، نەک سیاسى.

ئەمڕۆ دووشەممە (20)ـ کانوونى یەکەمى (2021)، سەرچاوەیەک لە وەزارەتى دارایى و ئابووریى هەرێمى کوردستان بە رووداوى ڕاگەیاند، بەغدا (200) ملیارەکەى بۆ هەرێمى کوردستان نارد.

پێشتر ئەمڕۆ موزهر محەممەد ساڵح، راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری دارایی ڕایگەیاندبوو، هۆکارى درەنگ ناردنى (200) ملیار دینارەکە لەلایەن بەغداوە تەکنیکى بووە نەک سیاسى، لە ڕابردووش چەند جارێک ناردنى بەشە بودجەى هەرێمى کوردستان لە بەغداوە دواکەوتووە.

جێگەى ئاماژەپێدانە،  وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان، ڕۆژى (18)ى کانوونى یەکەمى (2021)، لە روونکردنەوەیەکدا هۆکارى خاوبوونەوەى دابەشکردنى مووچەى مانگى (11)ى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان بۆ نەناردنى (200) ملیار دینارەکەى بەغدا گەڕاندەوە.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین