دووبه‌ره‌كى نێوان لایه‌نه‌ شیعه‌كان قووڵتر ده‌بێته‌وه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

سه‌رچاوه‌كان ئاشكراى ده‌كه‌ن دووبه‌ره‌كى لایه‌نه‌ شیعه‌كانى "چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى" قووڵتر بووه‌ته‌وه‌ و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت رووبه‌ڕووى په‌رته‌وازه‌یى زیاتر ببنه‌وه‌.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 25 ى تشرینى دووه‌م، ماڵپه‌ڕى شه‌فه‌ق نیوز له‌ چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگاداره‌وه‌ زانیارى ئه‌وه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، كه‌ چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى شیعه‌ رووبه‌ڕووى دووبه‌ره‌كى و كێشه‌ بووه‌ته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌، ناكۆكییه‌كان به‌ هۆى ئه‌و پێشنیاریانه‌ن هه‌ندێك لایه‌نى ناو چوارچێوه‌كه‌ ده‌يكه‌ن، به‌ڵام ناوه‌ڕۆكى ئه‌و پێشنیارانه‌ ئاشكرا نه‌كراون كه‌ گوایه‌ ناكۆكییان دروست كردووه‌.

له‌ هه‌واڵه‌كه‌ى شه‌فه‌ق نیوز باس له‌وه‌یش كراوه‌ وێراى ناكۆكییه‌كان، ته‌واوى لایه‌نه‌كانى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى له‌سه‌ر دوو بۆچوونن، یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه‌ فشار دروست بكرێت بۆ سه‌ر كۆمیسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان و ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى تا ئه‌نجامه‌كان هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه‌. دووه‌میشیان ئه‌وه‌یه‌ ئه‌نجامه‌كه‌ قبووڵ بكرێت به‌ڵام هه‌وڵى پێكهێنانى هاوپه‌یمانییه‌ك بكرێت بۆئه‌وه‌ى رێگرى له‌ به‌رانبه‌ر "ره‌وتى سه‌در" بكرێت له‌ پێكهێنانى حكومه‌ت. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین