بانكى نێوده‌وڵه‌تى: قه‌یرانێكى ترى ئابوورى رووبه‌ڕووى عێراق ده‌بێنه‌وه‌ کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

بانكى نێوده‌وڵه‌تى له‌ راپۆرتێكدا پێشبینى ده‌كات له‌ ساڵى 2050 ئاوى سازگار لە عێراق به‌ رێژه‌ى 20% كه‌م بێته‌وه‌، دووپاتیشى ده‌كاته‌وه‌ ئه‌مه‌ زیانێكى گه‌وره‌ى ئابوورى به‌ عێراق ده‌گه‌ینێت.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 25ى كانوونى دووه‌م "نۆڤێمبه‌ر" بانكى نێوده‌وڵه‌تى راپۆرتێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و تێیدا پێشبینى ده‌كات ئاوى عێراق له‌ ماوه‌ى 30 ى ساڵى داهاتوودا به‌ رێژه‌ى 20% كه‌م بێته‌وه‌.

ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى عێراقى ناوه‌ڕۆكى راپۆرته‌كه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ تێیدا هاتووه‌، "له‌ ماوه‌ى 30 ساڵى داهاتوو دابارین به‌ رێژه‌ى 10% نزم ده‌بێته‌وه‌ و گه‌رمیش یه‌ك پله‌ به‌رز ده‌بێته‌وه‌، ئه‌مه‌ وا ده‌كات ئاوى سازگار له‌ عێراق به‌ رێژه‌ى 20% كه‌م بێته‌وه‌، به‌ شێوه‌یه‌ك سێیه‌كى عێراق ئاوى پێنه‌گات".

راپۆرته‌كه‌ زیاتر جه‌خت له‌ ره‌هه‌ندى ئابوورى قه‌یرانه‌كه‌ ده‌كاتەوە و باس له‌وه‌ ده‌كات ئه‌م دیارده‌یه‌ زیانێكى زۆرى بۆ چه‌ندان كه‌رتى ئابوورى ده‌بێت و كۆى به‌رهه‌مى ناوخۆى عێراق به‌ رێژه‌ى 4% و به‌ قه‌باره‌ى شه‌ش ملیار و 600 ملیۆن دۆلار به‌ به‌راورد به‌ ساڵى 2016 كه‌م ده‌بێته‌وه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین