ئەركە قوورسەكان چاوەڕوانى وەزيرى دارايى توركيا دەكەن شیکاری ئابوری

نوچەنێت

نووسينى: محەمەد تاهير ئۆغلۆ

وەرگێڕانى: ئيسماعيل تەها

بەهۆى ئەو قەيرانە ئابووريەى تووشى توركيا بووە، كە بۆتە هۆى پاشەكشەى ليرە و هەڵاوسان بەزربوونەوەى كرێى خانووبەرە، دياريكردنى محەمەد شيمشەك وەك وەزيرى گەنجينە و دارايى لە حكومەتى نوێى رەجەب تەيب ئەردۆغان، سەرۆك كۆمارى ئەو وڵاتە،  هيوايەكى بۆ بووژانەوەى ئابوورى گێڕاوتەوە.

لە لايەكى تريشەوە ناوى شيمشەك فاكتەرێكى ئەرێنيە بەسەر بازاڕاوە، بەتايبەت لە ئاستى نێودەوڵەتى، چونكە لە بەرێوەبردنى دۆسيەى ئابوورى خاوەن ناوبانگ و ئەزموونێكى جيهانييە، كە لە ساڵى (2009 بۆ 2019) دۆسيەى ئابوورى توركياى بەڕێوە دەبرد، وەزيرى نوێى ئابوورى توركيا بۆ سەقامگيرى ئابوورى و بەرەنگاربوونەوەى هەڵاوسان بايەخ بە جێبەجێكردنى پێوەرە ئابوورييەكان دەدات.

شيمشەك لە يەكەم پەيامى دواى وەگرتنى ئەو پۆستە لە نوردەين نەباتى، وەزيرى پێشووى دارايى توركيا لە چوارى ئەم مانگە بەڕوونى جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، "توركيا هيچ بژاردەيەكى لەبەردەست نييە جگە لەگەڕانەوە بۆ زەمينەيەكى عەقڵانى."

لە بەشێكى ترى قسەكانى جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، شەفافيەت و يەكدەنگى و تواناى پێشبينى و پابەندى بە پێوەرە نێودەوڵەتييەكان دەبنە پرەنسيپى سەرەكيمان لە بەديهێنانى ئامانجى زيادكردنى خۆشگوزەرانى خەڵكى لە توركيا." هەروەك ئاماژەى بەوەش كرد، ئامانجى سەرەكى ئەو حكومەتە بريتييە لە ئاوڕدانەوە لە نموونەى ئابوورى توركيا كە لەسەر كۆمەڵێك رێسا بونيادنراوە، دەكرێت لەسەر بنەماى بەديهێنانى گەشەكردن پێشبينى بكرێت.

ئەوە سێ بنەماى سەرەكييە كە شيمشەك بۆ ژێرخانى نموونەى ئابوورى نوێى توركيا باسى كرد، ئەوەش ئاماژەى ئەوەى هەڵگرتووە كە سياسەتى ئێستا لەبەر چەند هۆكارێك دەگۆڕێت، لەوانەش دابەزينى رێژەى سوو.

ململانێى دابەزاندنى سوو

ئاشكرايە بە درێژايى چەند ساڵى رابردوو رەجەب تەيب ئەردۆغان جەختى لەسەر ئەوە دەكرد، پێويستە رێژەى سوو بۆ لە (8.5%) دابەزێت، لە كاتى هەڵمەتى هەڵبژداردنەكان دووبارە جەختى لەسەر ئەو سياسەتە كردەوە، ئاماژەشى بەوەدا كە لە ماوەيەكى نزيك لەو سياسەتە پاشگەز نابێتەوە، بەڵام لە هەمان كات دياريكردنى شيمشەك وەك وەزيرى دارايى هەڵگرى ئاماژەى پێچەوانەيە.

لە هەڵمەتەكانى هەڵبژاردنى مانگى رابردوو ئەردۆغان زياتر لە جارێك جەختى لەسەر ئەوەكردەوە، لەگەڵ محەمەد شيمشەك لە گفتوگۆ داين، ئاماژەكان ئەوەى لێ دەخوێندرايەوە كە ئەگەرى هەيە جارێكى وەزيرى پێشوو بۆ راوێژى ئابوورى بگەڕێتەوە، لەدواى سەركەوتنى لە گەڕى دووەمى هەڵبژاردنەكان ديدارەكانيان زياتر بوو، راگەياندنەكان ئاماژەيان بە ناكۆكييەكانى نێوانيان دەكرد لەسەر سەربەخۆيى بەرێوەبردنى دۆسيەى ئابوورى.

بە سەيركردنى ئەو ناكۆكييانە، ئەگەرى ئەوە بەهێزە ئەردۆغان بەشێوەيەكى دەسەڵاتێكى فراوانى بە وەزيرى گەنجينە و دارايى دابێت،  ئەوەشى ئەو بۆچوونە بەهێز دەكات كەسايەتى كەموێنەى شيمشەكە، كە لە ماوەى سێ ساڵ هەڵگرى دۆسيەى ئابوورى يوو، ئەوەش جێگەى رەزامەندى بوو، بەهەمان شێوە سياسەتەكەى لاى ئەردۆغانيش جێگەى رەزامەندى بوو، رەگەزى دەستكارى و گۆڕين لە قۆناغى داهاتوو كۆى سياسەتە ئابوورييەكانى ئێستاى توركيا دەگرێتەوە.

لەو چەند رۆژەى رابردوو رێژەى هەڵاوسان لە مانگى ئايار لە (40% ) دابەزى بۆ  لە (39.59%) كە ئەوەش بۆ يەكەم جارە لە ماوەى (17) مانگى رابردوو بگاتە ئەو ئاستە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بەهاى لێرە تا ئێستا نزمە، لە پاڵ پاشەكشەى يەدەگى دراوى بيانى لە بانكى ناوەندى، ئەو دۆخە بۆتە هۆى ئەوەى محەمەد شيمشەك بڵێت، "هيچ چارەسەرێك نييە جگە لە گەڕانەوە بۆ زەمينەيەكى عەقڵانى نەبێت."

لەسەر ئەو بنەمايە پێشبينى دەكرێت، وەزيرى دارايى سياسەتى دابەزاندنى سوو بگۆڕێت، ئەگەر بە ئاستێكى كەميش بێت، ئەوەش رەنگدانەوەى لەسەر بەهاى ليرە و كۆنتڕۆڵكردنى نرخى بانكى دەبێت، بەڵام گرەوكردن لەسەر ئەگەرى گواستنەوەى راديكاڵى لەو سياسەتە دەمێنێتەوە، بەتايبەت لەگەڵ ئەو دابەزينە بەردەوامەى سێ ساڵى رابردوو.

تێيبينى ئەوە دەكرێت، شيمشەك سەبارەت بە بەرزكردنەوەى رێژەى سوو هيچ پەيامێكى راستەوخۆى نەبووە، بەڵكوو جەختى لەسەر گرتنەبەرى رێسا و پێوەرە نێودەوڵەتييەكان كردەوە، كە ئاماژەى بەرزكردنەوەى رێژەى سووى تێدايە.

بەرەنگاربوونەوەى هەڵاوسان

وەزيرى دارايى پێى وايە ئامانجى سەرەكى ئيدارەكەى زيادكردنى خۆشگوزەرانى خەڵك و دابەزاندنى هەڵاوسان لە پێناو زيادكردنى توانا لەسەر پێشبينيى لە هەموو بوارەكان و خێراكردنى گۆڕينى ئەو پەيكەرەكەى كە لە داهاتوو كورتهێنان لە حيسابى بازرگانى كەم دەكاتەوە، لە پاڵ بەديهێنانى سەقامگيرى لە نرخەكان بۆ گەشەى بەرزتر و بەردەوامتر. 

سەرەڕاى ئەوەى خوێندنەوەكان بۆ دابەزينى سوو بە زيادبوونى هەڵاوسان دادەنێنن، بەڵام لە مانگى ئادارەوە رێژەى سوو بەردەوامە لە دابەزين، هەرچەندە دابەزينى سوو لەپشت پاشەكشەى نرخى ليرەيە لە سايەى پاشەكشەى يەدەگى بيانى لە بانكى ناوەنديى، لەگەڵ هەبوونى دڵەڕاوكێ لەلاى وەبەهێنەرانى بيانى، كە پەيوەستە بە چەند خاڵێك، لەوانە پێويستى هەبوونى شەفافيەت و سەربەخۆيى بانكى ناوەندى.

بە واتايەكى تر ئەگەرى بەهێز ئەوەيە وەزارەتى دارايى بەشێوەيەكى توند و راديكاڵانە رێژەى سوو بەرزنەكاتەوە، ئامانجى سەرەكى لەو قسەى كە گوتى، زيادكردنى خۆشگوزەرانى بێت، بريتييە لەوەى كە ئەو خۆشگوزەرانييە لە چوارچێەوەى بەزكردنەوەى رێژەى سوو بە شێوەيەكى لە ناكاو و كەمكردنەوەى بەرهەمهێنان بێت.

بۆ جێبەجێكردنى ئەو هاوسەنگييە لەنێوان خۆشگوزەرانى و بەرەنگابوونەوەى هەڵاوسان و كۆنتڕۆڵكردنى نرخى دراو، شيمشەك چاوەڕوانى ئەركى قوورس دەكات، چونكە ئێستا دۆخى ئابوورى توركيا زۆر لە (2018) جياوازە، شيمشەك كەسايەتييەكە پشت بە رێيسا و بنەما لۆژكييەكان دەبەستێت، لە ماوەى چەند مانگێك هەنگاوى جۆرى ناهاوێت، بەڵكوو ئەو باس لە ماوەى مامناوەند دەكات.

لەم چوارچێوەيە چاوەڕوان دەكرێت شيمشەك پشت بە تيمێكى بەهێزى ئابوورى ببەستێت، لە قۆناغى سەرەتا ئەركى بريتييە لە هەڵبژاردنى كەسى گونجاو بۆ پۆستە هەستيارەكانى وەك بانكى ناوەندى، كە گرنگترينيانە.

دواتريش فۆكەس دەخاتە سەر گرەنتى بەردەوامى سەربەخۆيى و بەرێوەبردنى دۆسيەى ئابوورى، هەركات ئەنجامى بەرجەستە هاتەدى ئەوا زياتر جێگير دەبێت، هەركاتێكيش ئەوە بەدى هات ئەوە لە بەرژەوەندى ئەردۆغان و حكومەتەكەى دەبێت، بە تايبەت لە ساڵى داهاتوو وادەى هەڵبژاردنى شارەوانييەكان نزيك دەبێتەوە.

سەرەراى سەركەوتنى ئەردۆغان لە هەڵبژاردنى سەرۆكايەتى و زۆرينەى كورسيەكانى پەرلەمان لەلايەن هاوپەيمانى جمهوور، بەڵام ئيستەنبۆڵ و ئەنقەرە ئەگەر بە رێژەيەكى كەميش بێت لە بەرژەوەندى ئۆپۆزسيۆن بوو، بڕوايەكى بەهێز هەيە كە دۆخى ئابوورى لەپشت ئەو شكستەى ئيستەنبۆڵە.

دانيشتوانى ئيستەنبۆڵ نزيكەى لە (20%) دانيشتوانى توركيا پێك دەهێنن، ئەو شارەى كۆڵەگەى ئابوورى ئەو وڵاتەيە، شوێنەوارى هەڵاوسان و بەرزبوونەوەى كرێ لە هەموو شوێنێك زياتر رەنگدانەوەى لەسەر ئەو شارە دەبێت، بۆيە چاكسازى ريشەيى لەسەر ئەرزى واقبع كە ئەركى سەرۆكى توركيا و حكومەتەكەيەتى رەنگدانەوەى ئەرێنى دەبێت، لە لايەكى تريشەوە ئەركى پارتى دادوگەشەپێدانە ئەو دوو شارە بگێڕێتەوە ژێر كۆنتڕۆڵى خۆى.

بەدڵنياييەوە محەمەد شيمشەك ئەركى قوورس چاوەڕوانى دەكات، بەڵام گرەوەى گەورە ئەوەيە لەگەڵ سەرۆكايەتى توركيا بەريەك نەكەوێت، كە ئەوە لەلايەك ئاستى سەركەوتوويى لە بەرێوەبردنى تيمەكەى بەتايبەت بانكى ناوەندى ديارى دەكات، لە لايەكى تريشەوە پەلەكردن لە بەديهێنانى ئامانجە بەرجەستەكان كارتێكى بەهێز دەبێت لە دەستى.

سەرچاوە: نون پۆست

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین