سه‌در پێداگریى له‌سه‌ر دوورخستنه‌وه‌ى مالیكى ده‌كات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

سه‌ركرده‌یه‌كى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا ئاشكراى ده‌كات، ره‌وتى سه‌در په‌یامى ئه‌وه‌ى به‌ چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى داوه‌ له‌ هیچ حكومه‌تێك به‌شدار نابێت نوورى مالیكى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا تێیدا به‌شدار بێت.

هه‌رچه‌نده‌ شه‌وى رابردوو چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى له‌ راگه‌یێندراوێكدا دووپاتى له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌، له‌گه‌ڵ سه‌در به‌رده‌وامن له‌ تێگه‌یشتنى هاوبه‌ش، كه‌چى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ شه‌شى كانوونى دووه‌م وائیل روكابى سه‌ركرده‌ له‌ هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا رایگه‌یاندووه‌، ره‌وتى سه‌در سووره‌ له‌وه‌ى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا به‌ سه‌رۆكایه‌تى نوورى مالیكى دوور بخاته‌وه‌، به‌ گوته‌ى روكابى ئه‌مه‌یش خاڵێكه‌ چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى قبووڵى ناكات.

وائیلى روكابى بۆ شه‌فه‌ق نیوز ده‌ڵێ، "سه‌درییه‌كان په‌یامى ئه‌وه‌یان به‌ سه‌ركرده‌كانى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى داوه‌، گوایه‌ ره‌وتى سه‌در نایه‌وێ له‌ هه‌ر حكومه‌تێك به‌شدار بێت كه‌ نوورى مالیكى سه‌رۆكى ده‌وڵه‌تى یاساى تێدا بێت".

له‌ وه‌ڵامى ئه‌وه‌ى ئاخۆ وه‌ڵامى چوارچێوه‌كه‌ چى بووه‌؟ روكابى ده‌ڵێ، "چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى یه‌كگرتووه‌ و قیووڵى ئه‌وه‌ ناكات یه‌كێك له‌ به‌هێزترین لایه‌نه‌كانى دوور بخرێته‌وه‌، به‌ تایبه‌ت ده‌وڵه‌تى یاسا كه‌ له‌نێو چوارچێوه‌كه‌دا زۆرترین كورسى هه‌یه‌".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین