سه‌یرترین گه‌نده‌ڵى به‌رپرسێكى باڵاى عێراق عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ماڵپه‌ڕێكى عێراقى ئاشكراى ده‌كات چێشتخانه‌یه‌كى به‌سره‌ به‌ زێده‌ڕۆیى دروستكراوه‌، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ى ئه‌سعه‌د عێدانى پارێزگارى شاره‌كه‌ ئه‌و چێشتخانه‌یه‌ به‌ په‌سه‌ندكراوى خۆى ده‌زانێ، بڕیاره‌كانى دادگاى له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و زێده‌ڕۆییه‌ جێبه‌جێ نه‌كردووه‌.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ یه‌كى كانوونى یه‌كه‌م ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى عێراقى بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌، چێشتخانه‌ى زه‌رزوڕ "به‌ واتاى ریشۆڵه‌" له‌ به‌سره‌ له‌سه‌ر زه‌وى شاره‌وانى دروست كراوه‌، بۆیه‌ دادگاى شاره‌كه‌ بڕیارى داوه‌ مانگانه‌ چێشتخانه‌كه‌ 73 ملیۆن دینار وه‌ك كرێ به‌ حكومه‌ت بدات، به‌ڵام تا ئێستا هیچ رێكارییه‌ك له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و چێشتخانه‌یه‌ نه‌كراوه‌.

ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى چه‌ندان  به‌ڵگه‌ى فه‌رمى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ده‌ریده‌خات ئه‌و چێشتخانه‌یه‌ به‌ زێده‌ڕۆیى دروست كراوه‌، به‌ڵام به‌ هۆى ئه‌وه‌ى چێشتخانه‌كه‌ له‌لاى ئه‌سعه‌د عێدانى پارێزگارى شاره‌كه‌ په‌سه‌ندكراوه‌، هیچ رێكارییه‌كان ده‌رهه‌ق به‌ "زه‌رزوڕ" جێبه‌جێنه‌كراون.

ئه‌سعه‌د عێدانى پارێزگارى به‌سره‌یه‌، ئه‌و پیاوه‌ له‌ خولى رابردووى په‌رله‌مانى بوو به‌ ئه‌ندام كه‌چى تا دوایین رۆژى خوله‌كه‌ له‌ دانیشتنه‌كان به‌شدار نه‌بوو، ده‌گوترا به‌هۆى ئه‌وه‌ بوو به‌رژوه‌ندییه‌كى زۆرى له‌ به‌سره‌ هه‌یه‌، له‌ دوایین هه‌ڵبژاردنیش سه‌رۆكایه‌تى هاوپه‌یمانى ته‌سمیمى ده‌كرد و دیسان براوه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ بوو.


 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین